جیهانی ئیسلامی

ئەردۆغان: تا كۆتایی به‌ره‌نگاری دوژمنانی بانگ و گەل ده‌بینه‌وه‌

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا كه‌ له‌ ئەدەنە سازكرا، گوتارێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد.

له‌ گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند، “هاوپەیمانی جمهور، هاوپەیمانێتییەكی بەرژەوەندیخواز نییە و، بۆ بەدەستهێنانی چەند شارەوانییەكی زیاتر پێكنەهاتووە.”

وتیشی، “گرووپێك بە پێشڕەویی جەهەپە و هەدەپە لە تەقسیم گوایە بۆ ڕۆژی ژنان كۆبوونەتەوە، بە فیكە و هوتاف كێشان بێڕێزییان بەرامبەر بانگ كردووە. ئێمه‌ به‌ گوتنی ‘كاری شاره‌وانی خولیایه‌’ به‌ڵێنی ئیداره‌یه‌كی شاره‌وانی ده‌ده‌ین به‌ گه‌له‌كه‌مان كه‌ هه‌موو كه‌سێك له‌ ئامێزبگرێت.”

وتیشی، “ئه‌وانیش به ‌بێڕێزیکردن به‌ ئاڵا و بانگه‌كه‌مان، ڕاسته‌وخۆ هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و داهاتوومان. ته‌نها هاوپه‌یمانی ئه‌وان دوژمنایه‌تیكردنی بانگ و ئاڵایه‌. لەگەڵ گەلەكەمان پێكەوە، تا دوایین دڵۆپی خوێنمان دژی ئەوانە خەبات دەكەین کە چاو دەبڕنە ئاڵاكەمان كە نیشانەی ئازادیمانە، جا ئەوانە چ پەكەكە، چ فەتۆ یان هەر هێزێك بن جیاوازیی نییە.”

وتیشی، “لەم وڵاتەدا هەرچی دوژمنی گەل، ئاڵا، بانگ، نیشتمان و دەوڵەت هەبێت، دژایەتیكردنیان فەرزە لەسەرمان. ئه‌و بابه‌ته‌، بابه‌تی سیاسی نییه‌، بابه‌تی شه‌ره‌فه‌. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بۆ 3-5 ده‌نگ چاویان لێ بپۆشین، ئه‌وا ناتوانین ته‌ماشای ڕووخساری باب و باپیرانمان و ڕۆڵه‌كانمان بكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ تا كۆتایی به‌ره‌نگاری دوژمنانی بانگ و ئاڵا ده‌بینه‌وه‌.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close