جیهانی ئیسلامیكــوردستانمێژوو

مامۆستا مەلا عەلی بیارە کێیە؟

ناوی تەواوی عەلی حسێن میرزایە، لە ساڵی ١٩٤١ لە گوندی (بناوەسوتە)ی پێنجوێن لەدایكبووە، هەرلە مناڵییەوە دەخرێتە بەر خوێندن و دوای وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی دەبێتە وتاربێژ و مامۆستا لە خانەقای بیارە، چەند ساڵێكیش وتاربێژی مزگەوتی سەیدسادق بووە.

پاشان لە بەغداد تاقیکردنەوە دەکات و لەوێش ئیجازەی زانستی وەردەگرێت. لەگەڵ ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی لە ساڵی١٩٨٤ چووەتە شاخ و بووە بە جێگری ڕابەری گشتی و بەرپرسی مەكتەبی عەسكەریی (بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی)، دواتر لە بزووتنەوەی ئیسلامیدا بووە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی عەسكەری.

پیاوێكی خوێندەوار و باسەواد بووە، جۆرێك لە پسپۆڕیی لە مێژوودا هەبووە. لە ٩ی ئازاری ١٩٨٨، لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا و، لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكەكانی بەعس لە بەرەی جەنگی سیمان و لەکاتی دەستنوێژگرتندا لەسەر کانیی یەکێک لە گوندەکان شەهیدکرا شەهیدبووە.

ئەم پیاوە خەڵکی ناوچەی بەرزنجە بووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی لە بیارە وتاربێژ و مەلا بووە، بۆیە پاشگری (بیارە)ی بەسەردا بڕاوە. زانایەکی ناودار و قازیی سەردەمی شۆڕشی ئەیلول بووە.

یەکێک لە نەوەکانی مەلا عەلیی بیارە بە ناوی (سەرۆک نەوار جاف) لەبارەی باپیرییەوە لە ٩ی ئازاری ٢٠١٨ دەنوسێت:

“٩/٣/١٩٨٨ ئەو ڕۆژە بوو کە بە پاکی و بێگەردی چویتەوە قاپی خودا، ساڵڕۆژی شەهیدبوونی باپیرم شەهیدی سەرکردە و سەنگەر (مامۆستا عەلی بیارە)، باپیرە قوربانی خاک و خۆڵی سەر گۆڕەکەت بم، تا ڕۆژی مردن شانازی بەوەوە دەکەم کە نەوەی تۆم، باپیرە لەم ڕۆژەدا بە خەمباریەوە پێتدەڵێم، ئەو خاکەی تۆ لەسەری شەهیدبووی تاڵانفرۆشکرا، ئەو ئازادی و سەربەستییەی تۆ بۆی دەکۆشایت لە گڵ نرا، ئەمانەی ئێرە خەمی دین و وڵات و مرۆڤەکانیان نییە، تەنها خەمی گیرفانی خۆیانە، باپیرە تۆ نەمایت بە قسە شیرینەکانت ئامۆژگاری ئەم سەرکردانە بکەیت، تۆ نەمایت بە فەرموودە و ئایەت بۆیان بسەلمێنیت خاک و وڵات و کەرامەتی مرۆڤ چەند گەورەیە.”

Image may contain: 7 people, people standing and outdoor

Image may contain: 1 person, sitting

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close