جیهانی ئیسلامیكــوردستان

سوپاسالارى پێشمەرگە: پەکەکە هۆکارى نەگەڕانەوەى ئاوارەکانى شنگالە

فەریق جەمال ئێمینکى سوپاسالارى هێزەکانى پێشمەرگە ڕایگەیاند، “داعش لە سنوورى شنگال، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتى موسڵ، مەخمور و کەرکوک جموجۆڵیان هەیە و بوونەتەوە هەڕەشە لەسەر ئەو سنوورانە.”

فەریق جەمال ئێمینکى لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو وتى، “زیاتر ٨٠%ى ئاوارەکانى قەزاى شنگال بەهۆى بوونى چەکدارانى پەکەکە و لقەکانى سەربە پەکەکەوە ناوێرن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵى خۆیان، ترسیان لە چەکدارانى پەکەکە هەیە، نەوەک ڕووبەڕووى توندوتیژى ببنەوە.”

وتیشى، “هەر تەنها پەکەکە نین کە بوونەتە مایەى ناسەقامگیریی قەزاى شنگال، بەڵکو چەکدارانى حەشدى شەعبییش هۆکارێکى دیکەى ئاڵۆزییەکانى شنگالن، بۆشایی ئەمنى و سەربازى و سیاسییان لە ناوچەکە دروستکردووە.”

سوپاسالارى پێشمەرگە دەشڵێت، “ئەگەر دۆخى شنگال ئارام و سەقامگیر بێت، ئاوارەکان دەستبەردارى ژیانى ئاوارەیی دەبن و لەبرى ئەوەی لەنێو کەمپەکان بژین دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵى خۆیان، بەڵام خۆیان لە کەمپەکان پارێزراوتر دەبینن.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close