جیهانی ئیسلامیدونیا

وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی سەدە ٤٠ ملیار دۆلار بە سێ دەوڵەتی عەرەبی دەدرێت

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی سەدە ٤٠ ملیار دۆلار بە سێ دەوڵەتی عەرەبی دەدرێت.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی نافەرمییش، هەرسێ وڵاتی میسر، ئوردن و لوبنان سودمەند دەبن لەو بڕە پارەیە کە دابینیکراوە بۆ ڕازیکردنی ئەو وڵاتانە بە ڕێککەوتنی سەدە و، وەک دەوترێت ڕێککەوتنەکە کۆتایی بە پێکدادانی ٧٠ ساڵەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەهێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە جارید کوشنەر ڕاوێژکار و زاوای دۆناڵد ترەمپ، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ سەرکەوتنی ئەو ڕێککەوتنە و سەردانی هەریەکە لە وڵاتانی، ئیمارات، بەحرەین، عومان، سعودییە، قەتەر و تورکیای کردووە.

بەڵام ڕوون نییە کە ئایا وڵاتانی عەرەبی پاڵپشتیی ڕێککەوتنێک دەکەن کە بە ڕوونی دەوڵەتی فەڵەستینی تیانییە یان نا.

کلیک لێرە بکەن بۆ خوێندنەوەی چەند زانیارییەک لەبارەی ڕێککەوتنی سەدەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close