جیهانی ئیسلامی

ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئێران لە عێراق دەکات

هەواڵگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەوانەیە ئێران عێراق وەکو پێگەیەک بۆ بەئامانجگرتنی ئیسرائیل بەکاربهێنێت و، هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئێران لە عێراقیش دەکات.

ئیسرائیل لە هەڵسەنگاندێکیدا باسی لەوە کردووە، “هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دژی هێزەکانی ئێران لە سووریا لەوانەیە هانی ئێرانییەکان بدات بۆ بونیادنانی بنکەی موشەکی و سەربازیی. لەم حاڵەتەش ئیسرائیل پێویست دەکات کە هەوڵە هەواڵگرییەکانی لە عێراق زیادبکات و ئەگەری ئۆپراسیۆنیش لە عێراق لەبەرچاوبگرێت ئەگەر ئێرانییەکان ببنە هەڕەشەیەکی سەربازی.”

وێبسایتی ماکانی ئیسرائیلی باسی لەوە کردووە، ئێران هێزەکانی لە سووریا دەکێشێتەوە و لە ناوچەکانی نزیک بەرزاییەکانی جۆلان دەکشێتەوە، دەکەوێتە سنووری سووریا لە باشوورەوە.

Iran Nuclear Deal or Trump protecting Israel - Cartoon [Sabaaneh/MiddleEastMonitor]

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close