جیهانی ئیسلامیدونیا

١١ زانیاریی لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیاوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، کە بڕیارە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ بەڕێوەبچێت، ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی تورکیا چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەکەن دەبێت چەند زانیارییەک بزانن و وەڵامی چەند پرسیارێکیش بزانن.

بەگوێرەی یاساکانی تورکیا، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان پێنج ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت.

لێرەدا چەند زانیارییەکی پێویست دەخەینەڕوو کە چاودێرانی هەڵبژاردنەکان دەبێت بیزانن:

١-ڤچەند پارتی سیاسیی لە هەڵبژاردنەکەدا بەشداریی دەکەن؟

بەگوێرەی زانیاریی دەزگا فەرمییەکانی تورکیا، ١٢ پارتی سیاسیی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەشداری دەکەن.

پارتەکانیش بەم شێوەیەن:

پارتی سەرەکیی بریتییە لە پارتی داد و گەشەپێدان، ناسراو بە (ئاک پارتی، یاخود ئاکەپە). هاوکات پارتە ئۆپۆزسیۆنە سەرەکییەکانیش بریتین لە، پارتی گەلی کۆماری، ناسراو بە (جەهەپە)، پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست، ناسراو بە (مەهەپە)، ئیی پارتی و پارتی دیموکراتی گەلان، ناسراو بە (هەدەپە).

هاوکات هەریەکە لەم پارتانەش بەشداریی دەکەن: پارتی تورکیای سەربەخۆ (بەتەپە)، پارتی یەکگرتووی گەورە (بەبەپە)، پارتی دیموکرات (دەپە)، پارتی چەپی دیموکراتی (دەسەپە)، پارتی سەعادەت، پارتی دیموکراسی شەعبی (تەدەپە) و پارتی وەتەن.

٢- کەی لیستی کاندیدەکان کۆتاییان دێت؟

بەگوێرەی خشتەی فەرمیی هەڵبژاردنەکان، حزبە سیاسییەکان پێویستە لیستی کاندیدەکانیان تا ١٩ی شووبات پێشکەش بکەن و، بە دیاریکراوی تا کاتژمێر پێنجی ١٩ی شووبات لیستی کاندیدەکان وەردەگیرێت. دواتریش ئەنجومەنەکانی هەڵبژاردن کۆتا لیستەکان لە ٣ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاودەکەنەوە.

٣- دەنگدەرانی تورکیا بەپێی یاسا دەبێت لەو بنکە و وێستگانەی دەنگدان دەنگ بدەن، کە ناوەکانیان تیایدا تۆمارکراوە. دەنگدەرانی تورکیاش لە سیستمی ئۆنلاینی حکومەتەوە هەڵدەستن بە دۆزینەوەی ناوەکانیان و، پێویست ناکات لە بنکە و وێستگەکانی دەنگداندا قەرەباڵغی دروستبکەن و ئەرک و کارەکانی ڕۆژانەیان جێبهێڵن.

٤- لە شارە گەورەکاندا هەڵبژاردنەکان چۆن بەڕێوەدەچن؟

دەنگدەران لە شارە گەورەکاندا، کە بە شارەوانیی مێترۆپۆلیتیان ناسراون، دەنگدەدەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانیی شارەکە، و سەرۆک شارەوانیی شارۆچکە و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە و موختارەکان و ئەنجومەنەکانی پیران.

لە تورکیا ٣٠ شارەوانیی میترۆپۆلیتان هەیە، کە بریتین لە، ئەنقەرە و ئیستانبوڵ، کە بە نزیکەیی یەک لەسەر پێنجی دانیشتووانی تورکیای تیادا دەژین. هەروەها ئەدەنە، ئەنتاڵیا، پارێزگای ئایدین، بورسا، دێنیزلی، دیاربەکر (ئامەد)، ئەرزەڕوم، ئەسکیشەهر، غازیعەنتاب، هاتای، ئیزمیر، قەهرەمانماراش، قەیسەری، کۆجەلی، قۆنیا، مالاتیا، مانیسا، ماردین، مێرسین، موغلا، ئۆردو، ساکاریا، سامسون، شانلیورفە، تێکیرداغ، ترابزۆن و وان.

٥- لە شارە بچووکەکاندا هەڵبژاردن چۆن بەڕێوەدەچێت؟

ئەو دەنگدەرانەی کە لە شارە بچووکەکاندا دەژین، ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی پارێزگاکان، سەرۆک شارەوانییەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی شار و موختار و ئەندامانی ئەنجومەنەکانی پیران هەڵدەبژێرن.

٦- لە گوندەکاندا هەڵبژاردنەکان چۆن بەڕێوەدەچن؟

ئەو دەنگدەرانەی کە لە گوندەکاندا دەژین، ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی پارێزگاکان، موختار و ئەندامانی ئەنجومەنەکانی پیران هەڵدەبژێرن.

٧- ڕەنگی کارتەکانی دەگدان چۆن دەبن؟

کارتەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانیی مێترۆپۆلیتانەکان ڕەنگی سپی دەبن.

کارتەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی پارێزگاکان ڕەنگی پرتەقاڵی دەبێت.

کارتەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانییەکانی شارۆچکەکان ڕەنگی شین دەبێت.

کارتەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکان، ڕەنگی زەرد دەبێت.

٨- دەنگدەران چەند کارتی دەنگدان دەکەنە سندوقەکانی دەنگدانەوە؟

سەرجەم ئەو کارتانەی کە دەنگدەران دەنگی تێدا دەدەن، دەکرێنە ناو زەرفێکەوە و دەخرێنە ناو سندوقێکی دەنگدانەوە.

٩- کات و ماوەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکەدا چەندە؟

بنکەکانی دەنگدان لە کۆی ٨١ پارێزگای تورکیا، لە ٣٢ پارێزگایان لە کاتژمێر ٧ی بەیانی بۆ ٤ی ئێوارە کراوە دەبن. ئەو پارێزگایانەش بریتین لە: ئادیامان، ئاگری، ئارتڤین، بینغۆل، بەتلیس، دیاربەکر (ئامەد)، ئەلئەزیغ، ئەرزنجان، ئەرزڕوم، غازیعەنتاب، گیرسون، گوموشان، هەکاری، کارس، مالاتیا، قەهرەمانماراش، ماردین، موش، ئۆردو، ڕایز، سیرت، سیڤاس، ترابزۆن، تونجەلی، شانلوفەر، وان، بەیبورت، باتمان، شرناخ، ئەردەهان، ئیغدیر و کیلیس.

لە ٤٩ پارێزگاکەی تریش، بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە تا ٥ی ئێوارە کراوە دەبن.

١٠- کەی دەست بە بژاردنی دەنگەکان دەکرێت؟

ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی کاتی هەڵبژاردن دەست بە بژاردنی دەنگەکان دەکرێت، لەو ٣٢ پارێزگایەی کە کاتژمێر ٤ی ئێوارە کۆتایی بە دەنگدان دێت، هەر کاتژمێر ٤ دەست بە بژاردنی دەنگەکان دەکرێت، لەو ٤٩ پارێزگایەش کە کاتژمێر ٥ی ئێوارە کۆتایی بە دەنگدان دێت، کاتژمێر ٥ دەست بە بژاردنی دەنگەکان دەکرێت.

١١- کام دەنگاکەن یەکەمجار دەژمێردرێن؟

یەکەمجار دەنگی ئەو دەنگدەرانە دەبژێردرێن کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانیی میترۆپۆلیتانەکان دراون، دواتر سەرۆک شارەوانییەکانی شارە بچووکەکان تا دەگاتە موختارەکان. واتە لە گەورەوە بۆ بچووک.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close