دونیا

ئەڵمانیا.. سێ کچی موسڵمان لە دوو هێرشی جیاوازدا بەئامانجگیران

سەرچاوەکانی هەواڵ لە زاری پۆلیسی ئەڵمانییەوە بڵاویانکردووەتەوە، لە دوو هێرشی نەژادپەرستیدا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، هێرشکراوەتە سەر سێ کچی موسڵمان.

بەگوێرەی وتەی پۆلیس، لە یەکێک لە هێرشەکاندا دوو کچی سووریی ١٥ ساڵ و ١٦ ساڵ بەئامانجگیراون و، لەلایەن کوڕێکی نەناسراوەوە لە شارۆچکەی مارزاهن بە بۆکز لە دەموچاویان دراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو دوو کچە دوای ئەوەی هێرشکراوەتە سەریان و بریندارکراون، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، براونەتە نەخۆشنخانە.

هاوکات لە هێرشێکی تری نەژادپەرستیدا، کچێکی موسڵمانی ١٢ ساڵ، لەسەر ئەوەی حیجابی پۆشیوە، هێرشکراوەتە سەری.

ئەو کچە ١٢ ساڵە بە پۆلیسی ڕاگەیاندووە، ژنێک هەوڵیداوە سەرپۆشەکە لەسەری داماڵێت و هەوڵیداوە بە دەرزییەکی کوشندە هێرش بکاتە سەری.

بەگوێرەی وتەی ئەو کچە ١٢ ساڵە، ئەو ژنە، پێش ئەوەی شوێنی هێرشکردنە سەر کچەکە جێبێڵێت، هەڕەشەی بەکارهێنانی سپرای بیبەری کردووە.

پۆلیسی ئەڵمانیاش دەستی بە لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی کردووە لە هەردوو ڕووداوەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close