دونیا

مێرکڵ: داعش تێکنەشکاوە

پێچەوانەی دۆناڵد ترەمپ، ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، داعش تێکنەشکاوە و دوای ئەوەی بە نزیکەیی هەموو خاکی ژێردەستیی لە سووریا لەدەستداوە شێوەیەکی تری وەرگرتووە.

ئەو لێدوانانەی مێرکڵ لەکاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، بەمنزیکانە کۆتاییهاتنی داعش ڕادەگەیەنن.

مێرکڵ وتوویەتی، “خۆشبەختانە داعش بە نزیکەیی خاکی لەژێر دەستدا نەماوە، بەڵام بەداخەوە ئەمە مانای ئەوە نییە کە داعش کۆتایی هاتبێت، بەڵکو شێوەیەکی تری وەرگرتووە و ئەوەش بە دڵنیاییەوە هەڕەشەیە.”

لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین جار ترەمپ ڕایگەیاندووە کە داعش کۆتاییهاتووە و بەگوێرەی دوایین تویتەکانیشی لە تویتەر، هەفتەی داهاتوو کۆتاییهاتنی یەکجارەکی داعش ڕادەگەیەنێت.

کۆتایی ساڵی ڕابردووش ترەمپ ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە سووریا دەکشێننەوە، ئەوەش دەنگۆیەکی زۆری ناوخۆیی ئەمریکا و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام تا ئێستاش پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا تەمومژاوی و ناڕوونە و، سەرەڕای ئەوەیشی کە دەڵێن دەکشێنەوە، بەڵام بە ناوی پاراستنی مەسیحی و کوردەوە چەندین جار باسیان لەوە کردووە کە بۆ پاراستنیان دەمێننەوە، کە ئەمەش قسەیەکە و هەزار مانای لەپشتەوەیە.

خوێنەرانی کورد دەبێت لە قسەکانی ترەمپ و مێرکڵەوە لەوە تێبگەن، کە داعش داشەهارەیەکی دەەستی ڕۆژئاوایە، کەی بیانەوێت لەناوی دەبەن و ونی دەکەن و، هەرکاتێکیش بیانەوێت زیندووی دەکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close