جیهانی ئیسلامی

زیندانییەکی تری فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل گیانی لەدەستدا

زیندانییەکی تری فەڵەستینی، تەمەن ٣٦ ساڵ، لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا گیانی لەدەستدا و دەزگاکانی ئیسرائیلیش پشتڕاستیانکردووەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەو زیندانییە فەڵەستینییە ناوی یاسر حەمیدە و تەمەنی ٣٦ ساڵە. ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو زیندانییە ڕۆژی ٨ی شووباتی ٢٠١٩ گیانی لەدەستداوە، ئەوەش سێ ڕۆژ دوای گیانلەدەستدانی زیندانییەکی تری فەڵەستینی بوو، واتە لە ماوەی سێ ڕۆژدا دوو زیندانیی فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، یاسر، کە زیندانی هەتاهەتایی بووە، تەرمەکەی بە مردوویی لە زیندانی ئێشێل دۆزراوەتەوە و، شێوازی مردنیشی تەمومژاوییە.

یاسر بە تۆمەتی کوشتنی ئیسرائیلییەک لە ساڵی ٢٠٠٩ بە زیندانی هەتاهەتایی زیندانی کراوە، بەڵام ساڵانە سەدان فەڵەستینی بێ چەک دەکوژرێن و هیچ کەسێکیش لەسەریان بە کردەیی وەدەنگ نایەت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close