جیهانی ئیسلامی

پیاوێکی لوبنانی ئاگری لە خۆی بەردا

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە کرێی خوێندنی کچەکەی بدات، پیاوێکی لوبنانی ئاگری لەخۆی بەرداوە.

سەرچاوە هەواڵییەکان باسیان لەوە کردووە، دوای ئەوەی ئەو پیاوە لە یاریگای قوتابخانەی کچەکەیدا، لە شارێکی باکوری لوبنان، ئاگری لە خۆی بەرداوە، گیانی لەدەستداوە.

ئەو پیاوە لەلایەن میدیاکانەوە بە جۆرج زورەیق ناوبراوە، ئاماژە بەوەش کراوە کە زورەیق دوای ئەوەی قوتابخانەکە، بەهۆی کرێی خوێندنی کچەکەیەوە، ڕەتیانکردووەتەوە ڕێگە بە گواستنەوەی کچەکەی بدەن بۆ قوتابخانەیەکی تر، خۆی سوتاندووە.

زورەیق، کە خاوەنی دوو منداڵە، دوای ئەوەی ئاگری لە خۆی بەرداوە، هەوڵدراوە بگەیەندرێتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەستداوە.

برایەکی زورەیق باسی لەوە کردووە، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە فشاری لە زورەیق کردووە و ڕەتیکردووەتەوە کە ڕێگەیبدات بە گواستنەوەی کچەکەی بۆ قوتابخانەیەکی تر.

براکەی زورەیق وتووشیەتی، “براکەم بە قوتابخانەکەی وتووە کە بەڵێننامەیەک پڕدەکاتەوە و بەڵێندەدات کە کرێی خوێندنەکە بدات، بەڵام ڕەتیانکردووەتەوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close