جیهانی ئیسلامی

میسر بە شێوەیەکی نهێنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لیبیادا پاڵپشتیی کوڕەکەی قەزافی دەکات

بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، میسر بە شێوەیەکی نهێنی بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی لیبیا، کە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، پاڵپشتی لە سەیف ئەلئیسلام قەزافی کوڕی موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا دەکات.

ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، میسر لە هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی سەیف ئەلئیسلامدایە لە وڵاتەکەدا.

سەنتەری ئەلئەهرام بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی و ستراتیژی لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە باسی لەوە کردووە، ئەحمەد قەزف ئەلدەمی مامی قەزافی، چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی عەشیرەتەکانی لیبیا لە قاهیرەی پایتەختی میسر ئەنجامداوە، ئەوەیش بەمەبەستی بەدەستهێنانی پاڵپشتییان بۆ سەیف ئەلئیسلام و، دەزگای هەواڵگریی گشتیی میسریش بەشداریی تیادا کردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، کۆبوونەوەکان ڕێگەخۆشکەربوون بۆ تاوتوێکردنی هەڵبژاردنەکەی لیبیا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close