جیهانی ئیسلامیدونیا

ئەردۆغان: وەزیری دەرەوەی سعودییە لەسەر کەیسی خاشقچی لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی پێشووی سعودییە لەسەر کەیسی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی دیاری سعودیی، لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (تی ئاڕ تی)ی عەرەبی ئەردۆغان وتووشیەتی، عادل جوبێر لەبارەی کەیسی خاشقچییەوە درۆی کرد و دواتریش لەلایەن شا سەلمان بن عەبدولعەزیزەوە دوورخرایەوە.

ئەردۆغان وتووشیەتی، موحەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە لەبارەی کەیسەکەوە درۆیکرد و ڕایشیگەیاند، خاشقچی لەلایەن تیمێکی ٢٢ کەسییەوە کوژراوە و ١٥یان هاتوونەتە خاکی تورکیاوە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە، باسیشی لەوە کرد، تورکیا تۆماریی دەنگیی تاوانەکەی لایە.

سەرۆکی تورکیا داوای لە دەسەڵاتدارانی سعودییەش کردووە کە تەواوی چۆنێتی تاوانەکە ئاشکرابکەن. چەند ڕۆژ پێشتریش مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا وڵاتانی ڕۆژئاوای بە داپۆشینی تاوانی بکوژانی جەمال خاشقچی لە بەرامبەر ڕێککەوتنەکانی نێوانیان لەسەر چەک تۆمەتبارکرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close