كــوردستان

ئاسایش بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر کچێکی کەمئەندام کەسێکی دەستگیرکرد

ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند، ئەو کەسەی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکە (کەمئەندامەکە) دەستگیرکراوە، خێزاندارە و تەمەنی ٣٠ ساڵە و خاوەنی دوو منداڵە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە، تۆمەتبارەکە ئۆتۆمبێلێکی تاکسی بە ئەمانەت وەرگرتووە بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی.

بە وتەی ئاسایش، کاتێک تۆمەتبارەکە ڕێگەی کەوتووەتە گەڕەکی ئیسکانی شاری سلێمانی و کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەستی لێڕاگرتووە، تۆمەتبارەکەش بردوویەتی بۆ بناری شاخی گۆیژە و دەستدرێژی (سێکسی) کردووەتە سەری، ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگەش هێزەکانی ئاسایش دەستگیریانکردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئاسایش و ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەری، راستیی تاوانەكە سەلمێنراوە و بەپێی مادەی ٣٩٣ لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا بەردەوامە.

تا ساتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش، هیچ ڕێکخراوێکی ژنان لەمبارەیەوە هیچ قسە و لێدوانێکیان نەبووە و پێناچێت هەیشیانبێت. ئەوەی لە ڕێکخراوەکانی ژنان دەبینرێت تەنیا دژایەتیکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتییە ئیسلامییەکانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close