كــوردستان

سەعید کاکەیی نوێنەری گۆڕان لە کۆمسیۆنی عێراق: هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت لە هەڵبژاردنەکانی ١٢ ی ئایاردا تەزویر کراوە

سەعید کاکەیی نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆمسیۆنی عێراق لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا داوای لێبوردن لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەکات و رایدەگەیەنێت هیچ بەڵگەیەک نیە بیسەلمێنێت لە هەڵبژاردنەکانی ١٢ ی ئایاردا ساختەکاریی کراوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت سەعید کاکەیی لەبەردەم بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا داوای لێبوردنەکەی پێشکەش دەکات، کە هیچ بەڵگەیەکی نییە بۆ سەلماندنی ساختەکاریی و گەندەڵیی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران.

هەر لە داوای لێبوردنەکەیدا دەڵێت، “ئێوە بێبەری دەکەم کە هیچ یەکێک لە ئێوە لەلایەن منەوە بە کاری ساختەکاری و گەندەڵی تۆمەتبار نییە، چونکە هیچ بەڵگەیەکم لەسەر تۆمەتبارکردنی ئەندامانی کۆمسیۆن نییە.”

دەشڵێت، “داوای لێبوردن دەکەم کە هەندێک خەڵک لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و فشارە سیاسییەکانەوە دۆخەکەیان ئاڵۆز کرد.”

ئەوەش لەکاتێکدایە کە سەعید کاکەی لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی (٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨) کە تایبەت بوو بە هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردن بەشداریی کرد و باسی لەو ساختەکارییانە کرد کە لە کاتی پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامدراون.

سەعید کاکەیی دوای هەڵبژاردنەکانی ئایاری ساڵی رابردوو ڕایگەیاند، له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا (١٤٦٨) سكاڵای لایه‌نه‌كان له ‌هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماركراوه‌، پارێزگای سلێمانی به‌رزترین ڕێژه‌ی سكاڵا تۆماركردنی هه‌بووه‌ كه ‌بریتیه‌ له‌ (٤٥٠) سكاڵا، به‌ڵام هیچكام له‌و سكاڵایانه‌ نه‌چوونه‌ته‌ خانه‌ی سوره‌وه‌، و‌ سكاڵای لایه‌نه‌كان هه‌مووی ڕه‌تكراونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌ندامانی كۆمسیاران له‌ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌ترسن.

ڕۆژی (١٦ی ئایاری ٢٠١٨) کۆمسیۆن ڕایگەیاند، لایەنێکی سیاسیی هەڕەشەی کوشتنی لە سەعید کاکەیی ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و خێزانەکەی کردووە و، سەعید کاکەیش ئەو زانیارییانەی کۆمسیۆنی ڕەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو ڕاگەیەندراوەی کۆمسیۆن بڵاویکردووەتەوە سەرلەبەری پڕۆپاگەندە و درۆیە و دوورە لە ڕاستی”.

سه‌عید كاكه‌یی نونه‌ری گۆڕان له‌ كۆمسیونی هه‌ڵبژاردنی عێراقی داوای لێبوردن ده‌كات كه‌ پێشتر ووتبوی "ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردن كراوه‌"ڕاستەکات یان ئەویشیان کڕی ؟

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Thursday, January 17, 2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close