جیهانی ئیسلامی

سوپای میسر: ساڵی ڕابردوو ٣٧ تونێلی هاوسنوری غەززەمان خاپوورکردووە

سوپای میسر ڕایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠١٨دا ٣٧ تونێلی شاراوەی هاوسنووری غەززەیان خاپوورکردووە.

هاوکات سوپای میسر ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕێگرییان لە هەزاران کەس کردووە لە بەدەستهێنانی شتومەک.

لە ساڵی ٢٠١٨دا میسر بە نزیکەیی هەموو ساڵەکە دەروازەی سنوریی ڕەفحی داخست، کە تاکە دەروازە بوو بەڕووی غەززە و جیهاندا.

لە ئەیلولی ٢٠١٥شەوە، سوپای میسر لە ناوچەکانی نزیک سنووری غەززە ئۆپراسیۆن بە بیانووی بوونی مەترسیی ئەمنی ئەنجامدەدات و ڕایگەیاندووە، “چەکدارانێک دەکاتە ئامانج کە ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکان دەکەنە ئامانج.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close