جیهانی ئیسلامیدونیا

ڤیدیۆ.. پارچەکانی جەستەی خاشقچی بە عەلاگە دەگوازرێنەوە

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن میدیاکانی جیهانەوە بڵاوکرایەوە، دەردەکەوێت کە چەند کەسێک بە عەلاگەوە دێن و دەچنە ناو کونسوڵخانەکەوە و، باس لەوە دەکرێت، باوەڕ وایە کە پارچەکانی جەستەی خاشقچی لەناو ئەو عەلاگانەدا بووبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڤیدیۆکە لە ڕۆژی کوژرانی جەمال خاشقچی و لەکاتی گەیشتنی تیمێکی سعودییدا بۆ کونسوڵخانەی سعودییە تۆمارکراوە.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکە، دوای گەیشتنی ئوتومبێلێکی ڕەش بۆ کونسوڵخانەی سعودییە، چەند کەسێک دەچنە لای ئوتومبێلە ڕەشەکە و دواتر بە عەلاگەوە دەگەڕێنەوە و دەچنە ناو کونسوڵخانەکەوە.

جەمال خاشقچی ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ دەوروبەری کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی هاوسەرگیرییەکەی چووە ناو کونسوڵخانەی سعودییە لە ئیستانبوڵ و دوای ئەوەش نەبینرا، دواتر دەنگۆی کوژرانی بڵاوبووەوە و سعودییە ڕەتیکردەوە کە خاشقچی لەناو کونسوڵخانەکەدا مابێتەوە و ڕایگەیاند، کونسوڵخانەکەی جێهێشتووە، دوای ١٨ ڕۆژ و لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ سعودییە دانی بە کوژرانی خاشقچیدا نا و دواتریش ڕایگەیاند، خاشقچی کوژراوە و تەرمەکەشی پارچەپارچە کراوە، بەڵام هێشتا نازانرێت کە تەرمەکەی یان پارچەکانی تەرمەکەی لەکوێن و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

ڤیدیۆکە:

کەیسی جەمال خاشقچی.. بەگوێرەی بەڵگەیەکی ڤیدیۆیی، کەسانێکی عەلاگەبەدەست لە کونسوڵخانەی سعودییە لە ئیستانبوڵ دەردەکەون، کە باوەڕ وایە پارچەکانی تەرمی خاشقچی بگوازنەوە.

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Sunday, January 13, 2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close