كــوردستان

هەولێر.. ژنێکی کەڕ و لاڵ لەسەر شەقامەکان دەژی

لە گەڕەکى هەڤاڵانی شاری هەولێر بەرامبەر نەخۆشخانەى ڕزگارى، ژنێکی خاوەن پێداویستى تایبەت، بە تەنها لەسەر شەقام دەمێنێتەوە و کەس خۆى نەکردووە بە خاوەنى.

ئەو ژنە نە دەتوانێت قسە بکات، نە دەبیستێت، بۆیە زانیاریی تەواو لەبارەى ناسنامەیەوە نازانرێت، شایەتحاڵەکان دەڵێن کە هاتووەتە ئەو شوێنە هیچ کەلوپەلێکى پێ نەبووە، بەڵام خوێندکارانى بەشە ناوخۆییەکى کچان کە شوێنى مانەوەیان نزیکى ئەو شوێنەیە، بەتانى و ڕاخەرێکیان پێداوە بۆئەوەى لەسەرما ڕەقنەبێتەوە.

بە وتەى شایەتحاڵەکان، ئەو ژنە لە بیستەکانى تەمەنیدایە و خەڵکى ڕانیەیە، هەرچەندە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانیان لە بارودۆخى ئاگادارکردووەتەوە بەڵام کەس نەچووە بەهانایەوە.

هۆگر عەزیز وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ئەو ژنە ئەمە یەکەمجارى نییە لەسەر شۆستە و شەقامەکان دەمێنێتەوە، هەرچەندە پێشتر چەندجارێک بردوویانە بۆ شوێنى دیکە، بەڵام ئۆقرە ناگرێت و دێتەوە سەر شەقام.

ئەمە یەکەمجار نییە کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت و بەساڵاچووان لەسەر شەقامەکان بەم شێوەیە جێبهێڵرێن یان لەلایەن کەسانى دیکەوە فڕێبدرێن، تا ئێستاش لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەرى بنەڕەتییان بۆ دۆخى ئەو کەسانە نەدۆزیوەتەوە.

(ڕاپۆرتی ئێن ئاڕ تی – ڕزگار کۆچەر)

هەولێر.. ژنێکی کەڕ و لاڵ لەسەر شەقامەکان دەژی!ڕێکخراوی ژنان بە تاکە وشەیەک لەسەری نەدوا!

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Thursday, January 10, 2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close