كــوردستان

ژنێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت ژیانی خۆی و منداڵەکانی لەمەترسیدایە

وەک ئەم خاوەن پێداویستییە تایبەتە باسی دەکات، بەهۆی خراپی گوزەران و کەمی دەرامەتییەوە لە ئێستادا، ژیانی خۆی و منداڵەکانی لە مەترسیدایە و توانای دابینکردنی کرێی خانوو و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی نییە.

بەپێی دواین پشکنینی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەم هاوڵاتییە ڕێژەی کەمئەندامییەکەی لە سەدا ٤٥ بووە و بەو پێیەش موچەی کەمئەندامییەکەی، کە تەنها ١٢٠ هەزار دینار بووە، لەلایەن وەزارەتەوە بڕاوە، لە ئێستادا هیچ سەرچاوەیەکی داراییان نییە و سەرمای زستان و کۆنی و خراپی ئەو ماڵەی تیایدا دەژین تەنگی پێ هەڵچنیون.

ڕێکخراوەکانی داکۆکیکردن لە مافی کەمئەندامان باس لەوە دەکەن، کە ئەوە مشتێکە لە خەرمانی نمونەی ژیان و گوزەرانی کەمئەندامان، باس لە ژیانی ئەو خێزانەش دەکەن و دەڵێن، ئەوان چەندجارێک هاوکاریی ئەو خێزانەیان کردووە، بەڵام پێوستییەکانی ئەو خێزانە لەوە زیاترە، داواشدەکەن خێرخوازان هاوکارییان بکەن.

بە بیانوی قەیرانی داراییەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار ساڵە موچەی کەمئەندامانی کەمکردووەتەوە، ئەوەش بووەتە بارگرانییەکی زۆر بەسەر ئەو خێزانانەی ژیان و گوزەرانیان لەسەر ئەو موچەیە بوو.

لە ماوەی ڕابردوودا بەشێک لە کەمئەندامان دژی بڕیاری بەرزکردنەوەی ڕێژەى کەمئەندامێتی بۆ ٧٠% بە مەبەستی خەرجکردنی موچەکانیان، چەندجارێک گردبوونەوە و ناڕەزاییان لەوبارەیەوە نیشاندا، دواتریش حکومەت بڕیاریدا ئەو کەسانەی ڕێژەی کەمئەندامێتییان ٥٥% زیاترە موچەیان بۆ خەرجبکرێت و جارێکی دیکە پشکنینیان بۆ بکرێتەوە.

(تا ئێستا هیچ ڕێکخراوێکی ژنان نەبینراوە کە لەسەر ئەم جۆرە کەیسانە ڕووبەڕووی گەندەڵکاران و هۆکارەکانی دروستبوونی ئەو دۆخە بدوێن، بەڵکو ڕێکخراوەکانی ژنان بە نزیکەیی سەرجەمیان پارچەیەکن لە ڕێکخراوی دژ بە دینی ئیسلام.)

(ڕاپۆرتی ئێن ئاڕ تی – بژار دەباغ)

ڕێکخراوی ژنان لەکوێن؟!ژنێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت!

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Thursday, January 10, 2019

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close