جیهانی ئیسلامی

بەریتانیا باڵیۆزخانەکەی لە سوریا نۆژەندەکاتەوە

ماڵپەڕی ڕووسیا تودەیی ڕووسی بڵاویکردووەتەوە، چوار لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەیروتی پایتەختی لوبنانەوە سەردانی باڵیۆزخانەی بەریتانیایان لە دیمەشقی سوریا کردووە و پلانی نۆژەنکردنەوەی بینای باڵەخانەکەیانیان لە دیمەشق هەیە.

بەگوێرەی میدیا ڕووسییەکە، ئەو بەرپرسە بەریتانیانە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بونیادناندا لە دیمەشق کۆبوونەتەوە و تاوتوێی نۆژەنکردنەوە و بونیادنانەوەی باڵیۆزخانەی بەریتانیایان لە دیمەشق کردووە.

میدیا ڕووسییەکە لە سەرچاوەکانی خۆیەوە، کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت، ڕایگەیاندووە، لەم قۆناغەدا تەرکیزی کارەکانیان لەسەر نۆژەنکردنەوە و بونیادنانەوەی بینای باڵەخانەکە و ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەبێت، بەڵام هێشتا ڕۆژی کردنەوەکەی دیارینەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە پێشتر ئیمارات ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان لە دیمەشق دەکەنەوە، بڕیارەکەی ئیماراتیش دوای ئەوە هات کە بەحرەین ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق بەبێ وەستان لە کارەکانی بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close