كــوردستان

ئایا پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی پەیجەکەی خۆیی داوە بە ئەستێرە کەریم؟!

لە ئێستادا پەیجێک لە فەیسبووک بەناوی “ئەستێرە کەریم” هەیە و لە ئەباوتەکەی نوسراوە “پەیجی فەرمی ئەستێرە کەریم”، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیار و سەرسوڕمانە ئەوەیە کە چەندین چالاکیی فەرمیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانیی لەو پەیجەدا هەن، هاوکات لە پۆستێکدا کە لەلایەن پەیجەکەوە کراوە بە “پن پۆست” و لە ١٤ی ئابی ٢٠١٨دا پۆستەکە کراوە، باس لەوە کراوە کە ئەو پەیجە “پەیجی فەرمی ئەستێرە کەریمـ”ـە.

بۆ ئەو مەبەستە “ئیسلامی نێت” بەدواداچوونێکی خێرای کرد و بەگوێرەی زۆرینەی بەڵگەکان دەردەکەوێت کە پەیجەکە بە ناوی “ئەستێرە کەریم”ەوە بەکاردەهێنرێت و پێشتر پەیجی فەرمیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بووە.

لەلایەکی ترەوە پەیجێکی تر بە ناوی “بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا” هەیە و وەکو بەشی ڕاگەیاندنی پەروەردەکە لێدوان و وێنە و بڵاوکراوەکان بڵاودەکەنەوە، کە بە هەردوو شێوەی پیتی لاتینی و کوردی ناوی پەیجەکە نوسراوە و لە مانگی ئایاری ٢٠١٨دا دروستکراوە. بەڵام ئەو پەیجەی کە پێشتر چالاکییەکانی پەروەردەی ڕۆژئاوای بڵاودەکردەوە و ئێستا بەناوی “ئەستێرە کەریم”ەوەیە، مێژووی بڵاوکردنەوەی کار و چالاکییەکانی بۆ ساڵی ٢٠١٤ دەگەڕێتەوە، بەم شێوەیەش دەردەکەوێت کە ئەو پەیجەی کە ئێستا کراوە بەناوی “ئەستێرە کەریم”ەوە پێشتر بەدەست بەشی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانییەوە بووە.

لەو پەیجەی کە کراوە بەناوی “ئەستێرە کەریمەوە”، هەزاران وێنە و دەیان و بگرە سەدان پۆست کراون، بەڵام تەنیا چەند وێنەیەکیان هی ئەستێرە کەریمە، کە ١٠ وێنەیەک دەبێت (تا ئێستا) و سەرجەم وێنەکانی تر چالاکییە فەرمییەکانی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانییە.

ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە هیچ جۆرە لایڤ و پۆستێکی ئەکاونتی فەرمیی ئەستێرە کەریم لەو پەیجەدا نییە و تەنیا کۆمەڵە پۆستێک بە زمانێکی زۆر ناجۆر نوسراون و بڵاوکراونەتەوە.

پەیجەکە لە ١٤ی ئابی ٢٠١٨وە وێنەی پرۆفایلەکەی بە فەرمی کراوە بە وێنەی ئەستێرە کەریم، بەڵام ئەگەر بەکارهێنەرانی فەیسبووک کەمێک زیاتر بچنە خوارەوە، دەبینن کە پۆستەکانی تر سەرجەمیان هی ئەوکاتەن کە پەیجەکە بەدەست پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانییەوە بووە.

لە پۆستەکانی پەیجەکەدا، بە وێنە و ڕوونکردنەوە لەسەر وێنەکان، گرنگیی تەواو دراوە بە کار و چالاکییەکانی بەرپرسانی پەروەردەی ڕۆژئاوا و لەناویاندا، که‌مال نورى غه‌ریب بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی و دڵشاد عومەر بەڕێوەبەریی گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەرپرسانی تری پەروەردەی سلێمانی.

لە ئەکاونتی فەرمیی ئەستێرە کەریمیشەوە لەدوای ١٤ی ئابەوە بە هیچ شێوەیەک ڕیکلام بۆ هیچ جۆرە پەیجێک نەکراوە، بەڵام لەسەر پەیجەکە نوسراوە کە ئەو پەیجە “پەیجی فەرمی ئەستێرە کەریمە!”

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانییش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. لێرەدا پرسیاری ئەوە دێتە ئاراوە کە ئایا ئامانج لەو کارە چییە؟ ئایا بۆ تێکدانی ئەخلاقی کۆمەڵگایە یان مەبەستی شاراوەی پشت ئەو کارە چییە؟ ئایا پەیجەکە هاککراوە؟ ئەگەر هاککراوە بۆچی پەروەردەی ڕۆژئاوا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە؟!

ئێستا کەس نازانێت، ئەستێرە کەریم پەیجی فەرمیی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانیی بردووە یان پێی دراوە، یاخود پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لەژێر ناوی ئەستێرە کەریمدا خەریکی ئاراستەکردنی خەڵک و بەدیهێنانی ئامانجێکی گڵاوە؟!

چەند وێنەیەک لەو پەیجەی کە پێشتر چالاکییەکانی پەروەردەی ڕۆژئاوای تیادا بڵاودەکرایەوە و ئێستا کراوە بەناوی ئەستێرە کەریمەوە:

Image may contain: one or more people

Image may contain: 5 people, text

Image may contain: 7 people, people smiling, text

Image may contain: 1 person, sitting

Image may contain: 2 people

Image may contain: 4 people, text

Image may contain: 8 people, people smiling, people standing and suit

Image may contain: 13 people, indoor

Image may contain: 11 people

Image may contain: 2 people

Image may contain: 2 people

Image may contain: 1 person, text

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close