جیهانی ئیسلامی

بەحرەین و ئیسرائیل بە نهێنی گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانیانەوە کردووە

بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پەیوەندیی کراوە لەنێوانیاندا، بەحرەین بە نهێنی دەستی بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیسرائیلدا کردووە.

میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکردووە کە بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش سەردانی بەحرەینی کردووە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، گفتوگۆکان لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیدان، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاشتیی ئیسرائیل-فەڵەستین (کە بە ڕێککەوتنی سەدەش ناسراوە) نزیکبووەتەوە، کە ئەمریکا دەڵێت بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکانی ناوچەکەیە.

ڕۆژی شەممە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ شێخ خالید بن ئەحمەد ئەلخەلیفە وەزیری دەرەوەی بەحرەین ڕایگەیاند، هیواخوازە هەوڵەکانی قابوس بن سەعید سوڵتانی عومان سەرکەوتووبن لەبارەی پرۆسەی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان.

ئەلخەلیفە وتووشیەتی، “پێشنیازی هاوپەیمانیی ئەمنی ناوچەکە لەنێوان ئەمریکا لەلایەک و میسر و ئوردن لەلایەکی ترەوە، بە کراوەیی بۆ هەر وڵاتێکی تر هێڵراوەتەوە بۆ قبوڵکردنی بنەماکانی،” کە مەبەستی لە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی سەدە بووە.

ئەو لێدوانانەی ئەلخەلیفە ڕێک یەک ڕۆژ دوای سەردانەکەی ترەمپ بوو بۆ عومان بۆ تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی سەدە و پرسی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

سەردانەکەی نەتەنیاهوش بە ئاشکرا بۆ عومان، یەکەمین سەردانی سەرۆک وەزیرانێکی ئیسرائیل نەبووە، بەڵکو پێشتریش ئیسحاق ڕابین سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە ١٩٩٤ و شەمعون پێرێز سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پێشووی ئیسرائیل لە ١٩٩٦ چوونەتە عومان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close