دونیا

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕەشیدە تلەیب نەخشەی ئیسرائیلی لە نەخشەی ئۆفیسەکەیدا سڕییەوە

ڕەشیدە تلەیب یەکەمین کۆنگرێسومانی فەڵەستینی لەو نەخشەیەی کە لە ئۆفیسەکەیەتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نەخشەی ئیسرائیلی سڕییەوە و لەجێگای فەڵەستینی دانا.

ڕۆژنامەنووسێک لە تویتەر ئاشکرایکردووە کە کەسێک، لەوانەیە تلەیب خۆی نەبێت، ستیکەرێکی لەسەر نەخشەکەی ناو ئۆفیسەکەی تلەیب لە نزیک ئیسرائیلەوە داناوە و سەهمێکی بە ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کردووە و لەسەر ستیکەرەکە نوسیویەتی “فەڵەستین.”

Image result for rashida tlaib israel map

تلەیب لەکاتی دەستبەکاربوونیدا لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێنی دابوو کاربکات لەسەر پرۆسەی دەرکردنی دۆناڵد ترەمپ، ئەوەش ئەندامانی کۆمارییەکانی توڕەکرد.

بەگوێرەی سەرچاوەکان تلەیب لەکاتی سەرکەوتنیدا بە منداڵەکەیی وتووە “ئازیزەکەم، ئەوان نایبەنەوە، چونکە ئێمە دەچینە ئەوێ و کوڕی داوێنپیسەکە ڕاپێچی لێپرسینەوە دەکەین،” کە مەبەستی لە “کوڕی داوێنپیسەکە” دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بووە.

هاوکات تلەیب لە تویتێکدا لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر وێنەی قورئانێکی داناوە و نوسیوویەتی، “من قورئانێکی شەخسیی خۆمم بەکارهێناوە، کە باشترین هاوڕێی ٢٥ ساڵەم هەدیەی کردم.” هاوکات تلەیب لە تویتەکەیدا تێبینییەکیشی نوسیوە و ئاماژەی بەوە کردووە، “من قورئانی جێفەرسۆنم بەکارنەهێناوە وەک باسدەکرێت. ویستم قورئانەکە زۆر شەخسی و هی خۆم بێت،” کە لە “قورئانەکەی جێفەرسۆن” مەبەستی لەو قورئانەیە کە لەلایەن تۆماس جێفەرسۆن سێیەمین سەرۆکی ئەمریکاوە وەرگێڕانی بۆ کراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا و ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ڕەشیدە تلەیب سوێندی یاسایی بە قورئان خوارد بۆ دەستبەکاربوونی و هەندێک میدیاش وایان بڵاوکردەوە کە قورئانەکە کۆپییەک لە قورئانەکەی جێفەرسۆنە، بەڵام ڕەشیدە ئەوەی ڕەتکردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close