مێژوو

عومەری کوڕی عەبدولعەزیز – بەشی چواردەیەم: چەند وانەیەک

١- عومەری کوڕی عەبدولعەزیزی بۆ عەبدولمەلیکی کوڕی:

دەخیلت بم، لە قسەکردندا خۆت هەڵنەهێنیت، خۆتت لێ نەگۆڕێت، یان وابزانیت ئەو ڕێز و پلەوپایەی هەتە لەبەرئەوەیە، کە لای خوا زۆر گرنگیت، چاکەیەکە و خوا بە کەسی تری نەداوە جگە لە تۆ! دووربکەوەرەوە لە شانازیکردن و خۆهەڵنان لە قسە و گوفتاردا!

٢- عومەری کوڕی عەبدولعەزیز ڕۆژێک هەواڵی زانی، کە یەکێک لە کوڕەکانی ئەڵقەیەکی زیوی کردبووە دەستی، کە بە هەزار درهەم کڕیبووی، عومەریش بەپەلە نامەیەکی بۆ نارد و پێیوت: “بیستوومە ئەڵقەیەکی زیوت کڕیوە بە هەزار درهەم، خێرا بیفرۆشە بە پارەکەی هەزار برسی تێرکە و ئەوەشی مایەوە ئەڵقەی ئاسنی چینی پێ بکڕە و بیکەرە دەستت، لە نەخشەکەی بنوسە (ڕەحمەت لە کەسێک نرخی خۆی دەزانێت).”

٣- عومەری کوڕی عەبدولعەزیز ڕۆژێک یەکێک لە کوڕەکانی، ژنیشی هەبوو، داوای لە باوکی کرد کە ژنێکی تری بۆ بهێنێت و خەرجییەکەشی لە (بیت المال) سەرف بکات، عومەریش کاتێک داواکارییەکەی پێ گەیشت کە لە نامەکەدا نوسرابوو، زۆر توڕە بوو، بۆیە بۆی نووسی، “نامەکەتم پێ گەیشت، کە تیایدا داوات لێ کردووم بە پارەی (بیت المال)ی موسڵمانان ژنی دووەمت بۆ بهێنم! لەکاتێکدا کوڕی موسڵمانان توانایان نییە یەک ژنیش بهێنن، هەرگیز شتی لەو جۆرەم بۆ نەنوسیت..”

٤- ابن عەبدولحەکەم دەگێڕێتەوە:

عومەری کوڕی عەبدولعەزیز جارێکیان نوێژی عیشای دەکرد و پاشان دەڕۆیشتە ناو کچەکانی، سەلامی لێ کردن، کچەکانی دەستیان بە دەمیانەوە گرت و عومەریش پرسیاری لە سەرپەرشتیارەکەیان کرد کە بۆچی وایانکرد؟!

سەرپەرشتیاری کچەکانی عومەری کوڕی عەبدولعەزیز وتی، هیچ نەبوو بیکەن بە چێشت، ناچاربوون نیسک و پیازیان خوارد، بۆنی دەمیان ناخۆش بوو و حەزیان نەکرد ئازاری تۆ بدەن بە بۆنی ناخۆشی دەمیان. عومەریش دەستیکرد بە گریان، پاشان پێیوتن: “کچە شیرینەکانم، چ کەڵکێکی هەیە خۆشترین و بەچێژترین خواردن بخۆن لە دونیادا و، سبەینێ لە قیامەتدا باوکتان بە دەما بەناو ئاگری جەهەننەمدا ڕابکێشن،” کچەکانی عومەریش هەرهەموویان دەستیان کرد بە گریان، تا هاواریان لێ بەرزبوویەوە، پاشان ڕۆیشتن.

٥- عومەری کوڕی عەبدولعەزیز لەوکاتەی بوو بە خەلیفە ئیتر وازی لە ژیانی خۆش و ئاسوودە هێنا و بە فاطمە خانی خێزانیی وت، ئاڵتون و زێڕ و زیوەکانی بخاتە گەنجینەی موسڵمانانەوە و پێیوت: “خۆت سەربەستبە، یان ئەو ئاڵتون و خشڵانە هەڵبژێرە، یان ڕێگەم بدە لێت جیاببمەوە، چونکە حەزناکەم من و تۆ و ئەوانە پێکەوە لە یەک ماڵدا بژین. فاطمەش باوەڕدارانە وتی، “نەخێر، من تەنها تۆ هەڵدەبژێرم، چەندە ئەوەندەی تریشم هەبووایە نەمدەگۆڕییەوە بە تۆ.”

(تێبینی/ لێکدانەوە بۆ ئەم بابەتە “خاڵی پێنجەم” وا نەکەن و هەڵسن بچن بە خێزانەکەتان (ئەگەر خێزانداری) بڵێن، یان ئەبێ ئاڵتونەکانت بکەی بە خێر یان ئەبێ لێم جیابیتەوە! بابەتەکە مانای تری هەیە و زۆر لەوە قوڵترە کە لە ڕووکەشدا دیارە.)

٦- ئرطاةی کوڕی منذر دەگێڕێتەوە و دەڵێت، لە (ئەبو عون)م بیست دەیوت: کۆمەڵێ لە حەرورییەکان هاتن بۆلای عومەری کوڕی عەبدولعەزیز و لە مەسەلەیەکدا گفتوگۆیان دەکرد، هەندێ لەو کەسانەی لای بوون پێیانوت، کەمێ بیانترسێنە و دەسەڵاتی خۆتیان پێشانبدە، بەڵام عومەری کوڕی عەبدولعەزیز گوێی پێنەدان و بەردەوام بە نەرمونیانی قسەی بۆ دەکردن، تا ڕێککەوتن لەگەڵیدا بە جۆرێک خۆراک و جلوبەرگیان بۆ مسۆگەر بکات بە درێژایی فەرمانڕەواییەکەی، بەوشێوەیە لای هەستان، کاتێک دەرچوون لەلای، عومەر دای بە ئەژنۆی ئەو کەسەدا (ئەو کەسەی کە وتی کەمێک بیانترسێنە و دەسەڵاتی خۆتیان پێشانبدە) و پێیوت: ئەی فڵانە کەس، ئەگەر دەکرا هاوڕێیەکەت بە داودەرمان چارەسەربکەیت مەگوێزە بۆ داغکردن.

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی سێیەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی چوارەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی پێنجەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی شەشەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی حەوتەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی هەشتەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی نۆیەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی دەیەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی یازدەیەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی دوازدەیەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی سیازدەیەم

(خەلیفەی نوێخواز و چاکساز عومەری کوڕی عەبدولعەزیز – عەلی محمد الصلابی)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close