مێژوو

عومەری کوڕی عەبدولعەزیز – بەشی سیازدەیەم: شیعەکان

شیعە بە هەموو ئەو کەسانە دەڵێن کە وابزانێت ئیمامی عەلی کوڕێ ئەبوطالیب (خوا لێی ڕازیبێت) لە هەرسێ جێنشینەکەی پێش خۆی باشترە و، ئەو شایانتربووە لەوان بە جێنشینی. ترسناکترینیان ڕۆچووەکانن (الغلاة) کە ئەمانە لە ئیسلام دەرچوون، بەڵام لەوان خوارتر کۆمەڵانێکی ترن وەک، کیسانیە، الامامیة و هتد..

عومەری کوڕی عەبدولعەزیز سەبارەت بە شیعە ڕۆچووەکان وتەی زۆری هەیە، لەوانە، “من چاکی و خراپی نەوەکانی هاشم لە خۆشویستنی (کوثەیر)دا نابینمەوە، هەرکەسێک خۆشی بوێت ئەوە خراپە و هەرکەسێکیش ڕقی لێیبێت ئەوە چاکە، چونکە ئەو پیاوە -خەشەبی-یەک بوو باوەڕی بە گەڕانەوەی عەلی هەبوو بۆ ژیان.

جارێکیان نامەیەک بە عومەری کوڕی عەبدولعەزیز دەگات لە کاربەدەستێکییەوە لە شاری کوفەوە و گلەیی ئەوە دەکات کە ئەو شارە گوێڕایەڵی ناکەن بە باشی، عومەریش لە وەڵامدا وتی، “داوای گوێڕایەڵی چی دەکەیت لە کەسانێک کە پشتیان لە عەلی کوڕی ئەبوطالیب هەڵکرد، کە پێشەوایەکی نمونەیی بووە.”

لە ئیسحاقی کوڕی (طلحة)ی کوڕێ (اشعث)ەوە دەگێڕنەوە و دەڵێت، “عومەری کوڕی عەبدولعەزیز ناردمی بۆ عێراق و پێیوتم: قورئانیان بۆ بخوێنەرەوە، بەڵام ئەوان بۆت نەخوێننەوە، فەرموودەیان بۆ باس بکە، بەڵام ئەوان با بۆت باس نەکەن، زانیارییان فێربکە، بەڵام ئەوان با زانیارییت فێرنەکەن.”

بەناوبانگترین ڕا و بۆچوونەکانی شیعە:

١- دەڵێن عەلی (ر.خ) پێویستە بکرێتە ئیمامی هەمووان و لە هاوەڵان بەڕێزتر سەیربکرێت، گوایە پێگەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بە دەقی فەرموودە ئەوەی چەسپاندووە!

٢- دەڵێن، پێغەمبەران و پێشەواکان بێ گوناهن و لە گوناهی بچووک و گەورە پارێزراون!

٣- دەڵێن، الولاء و البراء واتە، دۆستایەتیکردنی عەلی (ر.خ) و خۆ بەریکردن لە هەموو هاوەڵانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)، بەتایبەتی سێ جێنشینە ڕاشیدەکان!

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی سێیەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی چوارەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی پێنجەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی شەشەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی حەوتەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی هەشتەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی نۆیەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی دەیەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی یازدەیەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی دوازدەیەم

(خەلیفەی نوێخواز و چاکساز عومەری کوڕی عەبدولعەزیز – عەلی محمد الصلابی)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close