جیهانی ئیسلامیدونیا
شازادەیەکی ونبوو دەرکەوتەوە

دوای دیارنەمان و ونبوونی لە ٣ی ئازاری ٢٠١٨وە، دواجار شازادە شەیخە لەتیفە، کچی موحەمەد بن ڕاشید ئالمەکتومی تەمەن ٣٣ ساڵ دەرکەوتەوە.
شەیخە لەتیفە لەدوای گەڕانەوەی بۆ ئیمارات، یەکەمجارە دەربکەوێت و دواین جار لە ٣ی ئازاری ٢٠١٨دا بینراوە کە لەلایەن سەربازانی هیندستان و ئیماراتەوە ڕاکێشراوەتە ناو بەلەمێک، ئەمەش لەکاتێکدا بووە کە شەیخە لەتیفە ویستوویەتی لە ئیمارات هەڵبێت و ئیمارات جێبهێڵێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکان شەیخە لەتیفە لە کەناری گۆوا لە هیندستان لەگەڵ هاووڵاتییەکی ئەمریکی و ئەفسەرێکی هەواڵگریی فەڕەنسی و نووسەرێکدا ونبوو.
بەگوێرەی ڤیدیۆیەکی ٤٠ خولەکییش کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، لەتیفە ڕایدەگەیەنێت کە “زیندانی کراوە، ئەشکەنجە دراوە، لێیدراوە و سانسۆر کراوە.
شەیخە لەتیفە کچی شێخ موحەمەد بن ڕاشید ئالمەکتوم جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەیی ئیماراتە.
دوێنێ، دوای گەڕانەوەی بۆ ئیمارات، بۆ یەکەمجار وێنەیەکی لەگەڵ ماری ڕۆبنسۆن کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و سەرۆکی پێشووی ئێرلەندا، بڵاوبوویەوە.