مێژوو

عومەری کوڕی عەبدولعەزیز – بەشی دوازدەیەم: خەواریجەکان

لە ڕیوایەتێکدا هاتووە، دوو کەس لە خەواریجەکان هاتن بۆلای عومەری کوڕی عەبدولعەزیز وتیان: گوێڕایەڵی خوا لەپێش گوێڕایەڵی تۆوەیە؟

عومەر وتی: ئەوەی ئەوە نەزانێت گومڕایە.

وتیان: نابێت پارە لەناو دەوڵەمەندەکاندا کۆببێتەوە.

عومەر وتی: ئەوەم نەهێشتووە.

وتیان: دەبێت ماڵ و سامانی خوا بدرێت بەو کەسانەی پێیان دەشێت.

عومەر وتی: خوای گەورە لە قورئاندا جوان ڕوونی کردووەتەوە دەدرێت بە کێ.

وتیان: نوێژەکان لە وەختی خۆی بکرێت.

عومەر وتی: هەقی خۆیەتی.

وتیان: دەبێت ڕیزەکانی نوێژی جەماعەت ڕێکوپێک بێت.

عومەر وتی: ئەوە تەواو کاری سوننەتە.

وتیان: ئێمە نێردراوین بۆلای تۆ.

عومەر وتی: چییان پێوتوون بیگەیەنن و مەترسن.

وتیان: حەقی خەڵک بدە.

عومەر وتی: خوای گەورە پێش ئێوە ئەو فەرمانەی کردووە.

وتیان: تەنها خوا حوکمی خەڵکی دەکات.

عومەر وتی: قسەیەکی ڕاستە، ئەگەر مەبەستێکی خراپی لەپشتەوە نەبێت.

وتیان: دەستپاکەکان بێ خەم بکە.

عومەر وتی: ئەوان پشتی منن.

وتیان: ئاگات لە ناپاکی بێت.

عومەر وتی: دز ترسێنراوە.

وتیان: ئەی عارەق و گۆشتی بەراز؟

عومەر وتی: شایانی ئەهلی کوفرە.

وتیان: هەرکەسێ هاتە ناو ئیسلام دڵنیا دەکرێت.

عومەر وتی: ئەگەر ئیسلام نەبووایە ئەمین و دڵنیا نەدەبووین.

وتیان: ئەوان پێغەمبەری خوا پەیمانی لەگەڵدا بەستوون؟

عومەر وتی: لەسەر ئەو پەیمانەن.

وتیان: شتێ مەدە بەسەریاندا توانایان نەبێت.

عومەر وتی: لا یکلف اللە نفسا الا وسعها (البقرة ٢٨٦).

وتیان: خوامان بخەوە بیر.

عومەر وتی: واتقوا یوما ترجعون فیە الی اللە (البقرة ٢٨١).

وتیان: دەی بە وڵاخی (بیت المال) بماننێرەوە.

عومەر وتی: ئەمە ماڵی خوایە و حەزناکەم بۆ ئێوەبێت.

وتیان: دەی پارەی مەسروفمان پێ نییە!

عومەر وتی: دەی ئێوە ڕێبوارن (ابن السبیل) و لەسەرمانە مەسروفتان بکێشین.

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی دووەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی سێیەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی چوارەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی پێنجەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی شەشەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی حەوتەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی هەشتەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی نۆیەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی دەیەم

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی یازدەیەم

(خەلیفەی نوێخواز و چاکساز عومەری کوڕی عەبدولعەزیز – عەلی محمد الصلابی)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close