جیهانی ئیسلامی

“بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا لە گەوجاندنی خەڵکانی خۆشباوەڕ زیاتر هیچی تر نییە”

دوای ئەوەی پنتاگۆن ڕایگەیاند کە هێزی زەمینیی ئەمریکا لە سووریا دەکشێتەوە، بەشێک لە چاودێرانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكێن، “بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا لە گەوجاندنی خەڵکانی خۆشباوەڕ زیاتر هیچی تر نییە.”

دکتۆر عەلائەدين جنکو ئەکادیمیستی کورد لە سووریا لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا دەنوسێت، “ھەرکەسێک تووشی شۆک ببێت بە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا و دەستبەرداربوون لە ناوچەکە، ئەوە گەوجترین کەسە لە سیاسەتدا.”

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، کە بە (پێنتاگۆن)یش ناسراوە، دوای ئەوەی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیی لە سووریا پشتڕاستکردەوە؛ دەشڵێت، “به‌رده‌وامده‌بین له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان و هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی داعش له ‌هه‌ر شوێنێك سه‌ریهه‌ڵدا، تێكیبشكێنین،” بەبێ ئاماژەدان بە ناوی هاوپەیمان و هاوبەشەکان، بەمەش دەردەکەوێت کە ئەمریکا تەنیا کارێکی لە بەرژەوەندیی خۆی کردووە، چونکە سەرجەمی ئەو هێزانەی کە هاوپەیمانی ئەمریکان، وەکو ڕۆبۆتی قورمیشکراو، لەلایەن ئەمریکاوە قورمیش دەکرێن و ئەمریکا بەم بڕیارەی لەجیاتی ئەوەی گیانی سەربازانی خۆی لەپێناو بەرژەوەندییەکانی بخاتە مەترسییەوە و بدات بە کوشت، چەکدار و سەربازانی هێزە قورمیشکراوەکان دەخاتە ژێر ڕەحمەتی باروتەوە، ئەوەیشی بۆ کەسوکار و گەل و خاکی سەرباز و چەکدارە قورمیشکراوەکان دەمێنێتەوە، جگە لە فرمێسک و ئاخ هەڵڕشتن هیچی تر نییە.

جگە لەمانەش، ئەمریکا لەوە تێگەیشتووە کە بوونی هێزی سەربازیی وڵاتەکەی لە سووریا یان هەر وڵاتێکی تری وەک (عێراق، ئەفغانستان و پاکستان و هتد.) بە زیانیەتی، بۆیە ئاسمانی ئەم وڵاتانە و هێزی فەرمی و گروپە چەکدارەکانی بەدەستەوەیە و بەو شێوەیەی کە خۆی دەیەوێت لەپێناو بەرژەوەندییەکانیدا بەکاریاندێنیت.

ده‌ینا وایت، گوته‌بێژی پێنتاگۆن لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، “هاوپه‌یمانان ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشیان ئازادكردووه‌، به‌ڵام كەمپینی دژه‌ داعش هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌. ده‌ستمان به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ سووریا كردووه‌‌، له‌ كاتێكدا خۆمان بۆ قۆناخی دووه‌می كامپینه‌كه‌مان ئاماده‌ده‌كه‌ین. بەڵام به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان، ورده‌كاری زیاتر ناخه‌ینه‌ڕوو.” ئەوەش نەک جارێک بەڵکو جێگای سەد جار پرسیارکردنە؟!

ڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا دەستی بە کشاندنەوەی هێزە سەربازییەکانی لە سووریا کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە داعش لەو وڵاتە شکستی پێ هێنراوە. کۆشکی سپی ڕایشیگەیاند، “سەرکەوتنەکان بەسەر داعشدا لە سووریا، ئاماژە نین بە کۆتاییهاتنی هاوپەیمانی جیهانی یاخود کەمپەینەکەی.” ئەمەش بەو مانایە دێت کە هەرکات ئەمریکا بیەوێت بە ناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ئەوەی بیەوێت ئەنجامی دەدات.

هەر لە ماوەی ڕابردوودا میدیاکانی سعودییە بڵاویانکردەوە، “وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە لە یەمەن شەڕی دژی داعش و قاعیدە دەکەن.” ئەمە لەکاتێکدایە ئەو دوو هێزە لەناو یەمەندا یان بوونیان نییە یان بوونیان لە یەمەن بە نزیکەیی نەبووە.

Image may contain: 1 person, text

No automatic alt text available.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close