دونیا
ڤیدیۆ.. هێرشکردنە سەر قوتابییەکی حیجابپۆش لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە ئەمریکا

خوێندكارێكی سووری بە ناوی شه‌یما كه له ته‌والێتی قوتابخانەیەکی ئاماده‌یی شاری پیتسبۆرگی ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی په‌لاماری نهژادپهرسی بووه‌ته‌وه له نه‌خۆشخانه كه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، شه‌یمای ته‌مه‌ن 15 ساڵ و خێزانه‌كه‌ی دوو ساڵ و شەش مانگ له‌مه‌وبه‌ر به هۆی جه‌نگی سووریاوه ئاواره‌بوون و له شاری پیتسبۆرگی سه‌ربه ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا نیشته‌جێبوون.
شه‌یما كه له قوتابخانەیەکی ئاماده‌یی به‌ناوی Chartiers Valley High School ده‌خوێنێت، رۆژی هه‌ینی له ته‌والێتی خوێندنگه‌كه‌دا رووبه‌ڕووی په‌لاماری نه‌ژادپه‌رستانه بووه‌وه. كچێك كه هاوپۆلی شه‌یمایه و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌كێشێت، داوا له شه‌یما ده‌كات له ته‌والێته‌كه بچێته ده‌ره‌وه. دوای ئه‌وه‌ی كه شه‌یما ره‌تیده‌كاته‌وه بچێته ده‌ره‌وه، كچه‌كه پێی ده‌ڵێت، “نزا بكه كه زمانه‌كه‌ی تۆ نازانم، ئه‌گه‌ر ده‌مزانی به‌توندترین شێوه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كردی”.
دواتر كچه‌كه هێرش ده‌كاته سه‌ر شه‌یما و به‌بۆكس ده‌كه‌وێته سه‌روچاوی. له‌و كاته‌دا كچه‌كانی دیكه دیمه‌نی به‌شێك له هێرشه‌كه‌یان تۆماركردووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هاووڵاتییه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز تورك كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه، رۆژی هه‌ینی شه‌یما رووبه‌ڕووی هێرشه‌كه بووه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه‌ی بووراوه‌ته‌وه، گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئه‌و كه‌سه راشیگه‌یاندووه كه ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه شه‌یما له نه‌خۆشخانه ده‌رچووه و رایگه‌یاندووه، باوه‌ڕی وایه ئه‌و هێرشه پلان بۆ داڕێژراو بووه و ده‌یه‌وێت هه‌مووان ئه‌و رووداوه ببیستن.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خوێندكارانی قوتابخانەکە و به‌كارهێنه‌رانی دیكه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پشتگیریی شه‌یما-یان كرد.
خوێندكاره‌كان ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی واژووكرد بۆ ده‌ركردنی خوێندكاره په‌لامارده‌ره‌كه له‌و خوێندنگه‌یه.
سه‌ره‌نجام كچه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له خوێندنگه دوورخرایه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵه و رێكخراوه ئیسلامییه‌كانی ئه‌مریكا بابه‌ته‌كه‌یان بۆ داواكاری گشتی بەرزکردووەتەوە.
مانگی رابردووش هێرشێكی نه‌ژادپه‌رستانه‌ی هاوشێوه دژی په‌نابه‌رانی سووری له به‌ریتانیا ئه‌نجامدرابوو.
هێرشکردنە سەر قوتابییەکی حیجابپۆش (کە کۆچبەرێکی سورییە) لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە ئەمریکا!
Posted by ئیسلامی :: eslami on Wednesday, December 19, 2018