كــوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی: خێرە هەموو لایەک ڕێگای سەری ڕەشیان گرتووە و دەچنە خزمەتی بارزانی؟

عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دەبێت ئەو کەسانە عاقڵ بووبن کە ئێستا سەردانی بارزانی دەکەن و تێگەیشتوون مانەوەی کوردستان و بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بەندە بە مانەوەی بارزانییەوە.

عەلی عەونی لە نوسینەکەیدا کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت ئەوانەی پێشتر ڕەخنەیان لە بارزانی دەگرت ئێستا عاقڵ بووبن و لە گرنگیی مانەوەی بارزانی تێگەیشتبن.

ڕەخنەش لەوانە دەگرێت کە دژایەتیی بارزانییان دەکرد، بۆچی لە ئێستادا هیچ ڕەخنەیەک لە سەرکردایەتیی حزبەکانیان ناگرن کە هەموویان ڕێگای “سەری بڵندیان” گرتووەتەبەر بۆ لای مەسعود بارزانی.

ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی وەک ئاماژەیەک بە پێشوازی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو بۆ کاندیدەکانی پارتی، لە کۆتایی نوسینەکەیدا دەڵێت، “هەموو ڕێگاکان دەچنەوە لای بارزانی”.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بە ڕوونی دیارە کە قسەکە ڕاستەوخۆ مەبەست لێی یەکێتی و گۆڕانە، بەتایبەتیش بزوتنەوەی گۆڕان، کە پێشتر بە توندی نەک هەر دژی پارتی بوو، بەڵکو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیشی بە پاشکۆی پارتی ناودەبرد، کەچی ئێستا خۆیان سیاسەتکردن لەگەڵ پارتی بە سەرکەوتن و زەرورەت ناودەبەن و بوون بە پاڵەوان!

پۆستەکەی عەلی عەونی لە فەیسبووک:

Image may contain: 2 people, people smiling

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close