كــوردستانمێژوو

بەسەرهاتی شەهیدی مینبەر مامۆستا هۆشیار و عارەقخۆریک

مامۆستا هۆشیار شەهیدی مینبەر و مامۆستایەکی هۆشیار بوو، پەروەردەیەکی ئیسلامیی هەبوو، پەروەردەیەکی ئیسلامیی میانڕەوی ناو یەکگرتووی ئیسلامی بوو، چەکدار نەبوو، هەموو چەکی دەستی ئەو وتەکانی بوون بۆ هۆشیارکردنەوە و ڕێگریکردن لە فەسادی و گەندەڵی و دزی و دەخەڵی، ڕێگای ڕاستی پیشانی خەڵکی دەدا و دەستی دەگرتن بەرەو ڕێگای ڕاست.

كاك حسێن یاوەری دكتۆر هۆشیاری ڕەحمەتی وتی: لەگەڵ مامۆستادابووم لە دەرەوەی شاری هەولێر لای كەسێك كە بە

تەنها لە قەراغ شەقامێک دەیخواردەوە، مامۆستا هۆشیاریش وتی: ئا لەویا بوەستە.

مامۆستا دابەزی و سەلامی لەو پیاوە کرد کە عارەقی دەخواردەوە، كابرا بوتڵی عەرەقەكەی خستە پشتیەوە و سەرسام بوو

مامۆستایەك لای داوەتە لای و وتی: مامۆستا تۆش هاتوویت بخۆیتەوە و سەرت گەرم بكەی؟!

مامۆستا هۆشیار وتی: نەخێر، بەڵام پێم بڵێ‌ تۆ بۆچی دەخۆیتەوە؟

وتی: كێشەم هەیە، ژنەكەم ماڵە خەزورانم بردوویانەتەوە و منداڵەكەشم لە خەستەخانەیە و كرێی دوو مانگیشم لەسەرە نەمداوە.

مامۆستا وتی: ئەگەر كێشەكانت بۆ چارەسەر بكەم پەیمانم دەدەیتێ‌ نەخۆیتەوە.

وتی: پەیمان بێت ناخۆمەوە.

ئیتر لەگەڵ خۆمان سوارمانكرد و چووینە ماڵە خەزووری و لە دەرگاماندا، واقیان وڕما كە مامۆستا لەگەڵ زاواكەیان بوو، ئەوان زۆرتوندبوون و مامۆستا وتی: جارێ‌ واز لەمەیان دێنین و دواتر چووەوە و ژنەكەی بۆ هێنایەوە، پاشان چوینە خەستەخانە و منداڵەكەیمان دەرهێنا و چی پێویستبوو بۆمان كرد، ئینجا كرێكەشی بۆ دایەوە.

كابرا سوپاس بۆ خوا تا ڕەحمەتی مابوو ئەهاتە لای مامۆستا نوێژی هەینیی دەكرد، پاش شەهیدكردنیشی ناوبەناو تەلەفۆن بۆ من دەكات و دوعای خێر دەكات كە بەهۆی ڕەحمەتییەوە خوا لەو حاڵە خراپە ڕزگاریكرد.

(ئەو بەسەرهاتەی سەرەوە ئەندازیار عوسمان گێڕاویەتییەوە)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دیسان بیپشكنه‌

Close
Close