كــوردستانمێژوو

ڤیدیۆ.. یەکگرتووی ئیسلامی ئافرەت وەک شاژن پەروەردە دەکات

بەوپێیەی خەڵک لە ئەمڕۆدا بەگشتی لە خوێندنەوە دوورکەوتوونەتەوە، زۆرینەیان ئاگاداری ئەوە نین کە شاژنە ئیلیزابێس شاژنی بەریتانیا جگە لە ژمارەیەکی دیاریکراوی سەرکردەکانی جیهان تەوقە لەگەڵ پیاوانی دەرەوەی خێزانەکەی ناکات، ئەمەش بەشێکە لە یاسا و ڕێسا شاهانەکانی شاژن، یەکگرتووی ئیسلامییش کە ئەو سیفەتەی لە دینی ئیسلامەوە بۆ ماوەتەوە، ئافرەتان وەک شاژن پەروەردە دەکات و لە دەستەمۆبوون دووریاندەخاتەوە.

ڕۆژی ١٥ی مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٣ ڤیان مەحمود بێژەری کەناڵی سپێدە خەڵاتی گەنجی ساڵی وەک باشترین بێژەری ئافرەت پێ بەخشرا.

خاتوو ڤیان خەڵاتەکەی لەلایەن قادر قاچاغەوە پێشکەشکرا، کە یەکێکە لەو سەرکردانەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بە دژایەتی ئیسلامییەکان و بەتایبەت یەکگرتووی ئیسلامی بەناوبانگە، بەهۆی ئەوەی لە ناوچەی بادینانە، تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٦ دەیوت، “یەکگرتوو ئەندامیان ناردووە شەڕ بۆ حیزبوڵای لوبنان بکەن.”

ئەو ڕۆژەش لەکاتی دیاری بەخشینەکەدا، ڤیان مەحمود وەک باوەڕێکی ئایینی خۆی تەوقەی نەکرد لەگەڵ قادر قاچاغ و دەستی قاچاغ بە حەواوە مایەوە.

پێش زیاتر لە ٢٥ ساڵ، ئەوکاتەی قادر قاچاغ و هاوڕێکانی سەهۆڵیان لە پشتی ئەندامانی یەکگرتوو ئەبەست لە بادینان، هەرگیز بڕوایان نەبوو ڕۆژێ دێت کە ئەو حیزبە ئەوەندە گەورە دەبێ، کە کەنالێ ئاسمانی دەبێت و بێژەری ئافرەتی دەبێت و، بێژەرە ئافرەتەکەی دەبێتە یەکەم و ئامادەیش نابێت تەوقە لەگەڵ قادر قاچاغ بکات.

ڤیدیۆکەی:

پەروەردەی یەکگرتوو بەم شێوەیەیە!ڤیان مەحمود بێژەری کەناڵی سپێدە لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتێکدا..

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Thursday, December 6, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close