دونیا

دوای زیاتر لە یەک ساڵ تۆمەتباری کوشتنی نەبرە دانی بە تاوانەکەیدا نا

دوای زیاتر لە یەک ساڵ، ئەو کەسەی لە ڤێرجینیا دەستدرێژیی سێکسیی کردە سەر نەبرە حەسەنی تەمەن ١٧ ساڵ و دواتریش کوشتی، دانی بە تاوانەکەیدا نا، کە ناوی داروین مارتینز تۆریسە و لە ئێستادا تەمەنی ٢٥ ساڵە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، داروین لەکاتێکدا دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەر نەبرە و دواتریش کوشتوویەتی، کە لەگەڵ هاوڕێکانی لە ڤێرجینیا بەرەو مزگەوت دەچوون.

میدیاکانی ئەمریکا ئەو بەشەی بابەتەکەیان زەق کردووەتەوە کە بکەری ئەو کارە کۆچبەرێکی ئێل سێلڤادۆرە و بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەمریکایە، بەمەش هەوڵی ئەوە دەدەن کە دیوی ناشیرینی کەیسەکە لەسەر ئەمریکا لابدەن، لەکاتێکدا مرۆڤێک کوژراوە، بەڵام تەنیا لەبەر ئەوەی موسڵمانە کەیسەکە لە کۆڵی ئەمریکا دەکەنەوە و پێناسەی مرۆڤدۆستی و مرۆڤبوون و تاوان دەپێچنە ملی کۆچبەران.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، بکوژی نەبەرە لەناو ئوتومبێلەوە نەبەرە و هاوڕێکانیی بینیوە بە سواری پاسکیلەوە کە بە کەناری ڕێگایەکدا ڕۆشتوون.

ڕووداوەکەش لە شەوێکی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠١٧ بوو، لەکاتێکدا نەبەرە لەگەڵ هاوڕێکانی بەرەو مزگەوت ڕۆشتوون.

دوای ئەوەی شوێن نەبەرە و هاوڕێکانی کەوتووە، لە پارکێکدا ئەوانی دۆزیوەتەوە و بە دارێکی بەیسبۆڵ ڕاویناون و دەستی بە لێدانی نەبەرە کردووە.

دواتریش نەبەرەی بە برینداری بردووەتە ناو ئوتومبێلەکەیەوە و لاقەی کردووە و دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەری و دواتریش کوشتوویەتی.

مردنی نەبەرە دواتر وەکو مردنێک بەهۆی توڕەیی سەر شەقامەوە ناسێنرا، سەرەڕای ئەوەی کە خانەوادەکەی و کەسانی دیاری موسڵمان ڕایانگەیاند کە نەبەرە بەهۆی نەژاد و دینەکەیەوە کراوەتە ئامانج.

باوکی نەبەرە ئەوکات ڕایگەیاند کە نەبەرە عەبایەکی لەبەردا بووە کاتێک ئەوەی بەسەرهێنراوە.

دواتریش ڕووداوەکە لەلایەن ڕایمۆند مۆرۆگ داواکاری گشتییەوە بە “تاوانی ڕق و کینە” ناسێنرا.

نەبەرە حەسەن ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ڤێرجینیان لەلایەن داروین مارتینێز تۆرێسەوە هێرشی کرایە سەر و بریندارکرا و دواتریش لاقە کرا و پاشانیش کوژرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close