جیهانی ئیسلامیدونیا

بیڵ کلینتن و هیلاری کلینتن: ترەمپ کەیسی کوشتنی خاشقچی پەردەپۆش دەکات

هەریەکە لە بیڵ کلینتن و هیلاری کلینتن ڕایانگەیاند، “دۆناڵد ترەمپ کەیسی کوشتنی خاشقچی پەردەپۆش دەکات.”

چەند کاتژمێرێک بەسەر ئەو لێدوانەی هەریەکە لە بیڵ کلینتن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و هیلاری کلینتن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا تێنەپەڕیبوو، دوو وەزیری ئیدرارەکەی ترەمپ لە دوو لێدوانی هاوشێوەدا هەوڵەکانیان بۆ پەردەپۆشکردنی پرسی کوشتنی جەمال خاشقچی دەستپێکرد.

کلینتن ڕایگەیاندووە، “ئێمە خاوەنی سەرۆکێکین کە بەشێکە لە دیزە بە دەرخۆنەکردنی (پەردەپۆشکردنی) ئەوەی کە لەو کونسوڵخانەدا ڕوویدا، کاتێک بەڕێز خاشقچی کوژرا. ئێمە خاوەنی سەرۆکێک و کەسانێکی نزیک لە سەرۆکین کە بەرژەوەندیی بازرگانیی شەخسییان هەیە.”

کلینتن لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی، “ئەوەی ئێمە نایزانین ئەوەیە کە قەبارەی بەرژەوەندیی بازرگانیی خانەوادەی سەرۆک و زاواکەی و شانشینی سعودییە چەندەیە.”

چەند کاتژمێرێکیش دوای ئەم لێدوانانەی کلینتۆنەکان (بیڵ و هیلاری کلینتن)، جەیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕایگەیاند، “هیچ بەڵگەیەکی هەواڵگریی نییە لەبارەی تێوەگلانی شازادەی سعودییە لە کوشتنی خاشقچیدا.”

هەروەها مایک پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لەسەر هەمان پرس ڕایگەیاند، “هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان شازادەی سعودییە و کەیسی کوشتنی خاشقچیدا نییە.”

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسانی سی ئای ئەی-یەوە بڵاویکردەوە، سی ئای ئەی گەیشتووە بەوەی کە موحەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە فەرمانی کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی دیاری سعودیی دەرکردووە.

لەلایەکی تریشەوە کۆشکی کرملن ڕایگەیاند، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە لوتکەی جی ٢٠ لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان شازادەی سعودییە تاوتوێی کەیسی کوشتنی خاشقچی دەکەن، کە بڕیارە سبەینێ ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ دەستپێبکات و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

Image may contain: text

Image may contain: text

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close