جیهانی ئیسلامیدونیا

هێزەکانی بۆرما ١٠٦ هاووڵاتی ڕۆهینگییان دەستگیرکرد کە دەیانویست لەو وڵاتە هەڵبێن

هەرچەندە حکومەتی بۆرما و بەنگلادیش ڕێککەوتوون لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارە ڕۆهینگییەکان بۆ بۆرما و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بڕیارەکە تا ماوەیەکی نادیار هەڵپەسێردرا، بەڵام پێناچێت کە دۆخی بۆرما بۆ موسڵمانانی ڕۆهینگی سەلامەت بێت، چونکە ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ هێزەکانی بۆرما ١٠٦ هاووڵاتی ڕۆهینگییان دەستگیرکرد کە دەیانویست لەو وڵاتە (لە بۆرما) هەڵبێن.

بەرپرسانی بۆرما ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو ژمارە هاوڵاتییە ڕۆهینگییە لەسەر بەلەمێک لە ئاوەکانی باشووری بۆرما گیراون.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئاراستەی بەرلەمەکە بەرەو مالیزیا بووە کاتێک دەسەڵاتداران بە دووری ٣٠ کیلۆمەتر لەناو ئاوەکانی باشووری شاری کیاو هتای گرتوونیان.

بەرپرسێکی کۆچی بۆرما لە شارۆچکەی کیاوکتان بە تەلەفۆن بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەو ژمارە ڕۆهینگییە لە کامپە ناوخۆییەکانی ئاوارەکان لە دەرەوە سیتوێی ناوجەرگەی ویلایەتی ڕاخین هەڵاتوون.

بەرپرسەکەی کۆچی بۆرما وتووشیەتی، ئامانجی ئەو ڕۆهینگییانە مالیزیا بووە، بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنی مەکینەی بەلەمەکەوە بەلەمەکەیان وەستاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close