جیهانی ئیسلامیدونیا

سعودییە بە فەرمی دانی بەوەدا نا کە تەرمی خاشقچییان لەناو کونسوڵخانەی سعودییە لە ئیستانبوڵ پارچە پارچە کردووە

دوێنێ ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ داواکاری گشتیی سعودییە بە فەرمی ڕایگەیاند، خاشقچی لەناو کونسوڵخانەی سعودییە کوژراوە و دوای کوشتنیشی تەرمەکەییان پارچە پارچە کردووە.

هاوکات داواکاری گشتیی سعودییە داوای لەسێدارەدانی پێنج لەو تۆمەتبارانەی کردووە کە بە تێوەگلان لە کەیسی کوشتنی جەمال خاشقچی دەستگیرکراون.

هەروەها، داواکاری گشتیی سعودییە ئەوەی ڕەتکردووەتەوە کە موحەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە دەستی لە کوشتنی جەمال خاشقچیدا هەبووبێت.

داواکاری گشتی سعودییە ڕایشیگەیاندووە، “ئەو تیمەی کە نێردراونەتە تورکیا داوایان لێ کراوە کە خاشقچی بێننەوە بۆ سعودییە بە خواستی خۆی بێت یانیش بەزۆر.”

شەعلان ئەلشەعلان جێگری داواکاری گشتیی (سعود ئەلموجیدب) لەوبارەیەوە وتوویەتی، “ئەحمەد ئەلعەسیری (جێگری سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی سعودییە) تیمێکی ناردووەتە تورکیا بۆئەوەی قەناعەت بە خاشقچی بکەن کە بگەڕێتەوە بۆ سعودییە، بەڵام دوای ئەوەی شکستیانهێناوە لە قەناعەتپێکردنی خاشقچی، سەرۆکی تیمە سعودییەکە بۆ تورکیا فەرمانی کوشتنی خاشقچی دەکردووە، دواتریش تەرمی خاشقچی پارچەپارچە کراوە و براوەتە دەرەوەی باڵەخانەی کونسوڵخانەی سعودییە لە ئیستانبوڵ.”

لەلایەکی ترەوە عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی سعودییە ڕایگەیاند، “کوشتنی خاشقچی تاوان و هەڵەیەکی زۆر گەورەیە.”

تورکیاش لەسەر هەمان کەیس ڕایگەیاند، “تیمە سعودییەکە کە هاتوونەتە تورکیا فەرمانی کوشتنی خاشقچییان پێبووە.”

جوبێر هەر لەوبارەیەوە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “هەر هەوڵێک بۆ بەسیاسییکردنی کەیسی خاشقچی ڕەتدەکەینەوە.

هاوکات سەرەڕای ئەوەی کە سعودییە دانی بەوەدا ناوە کە خاشقچی لەلایەن تیمە سعودییەکەوە کوژراوە و پارچەپارچە کراوە، بەڵام لەبارەی تەرمی خاشقچییەوە ڕایگەیاندووە، “هێشتا گەڕان بەدوای تەرمەکەی خاشقچیدا بەردەوامە.”

عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی سعودییە ڕایشیگەیاندووە، “کەمپەینێک دژی سعودییە لەلایەن میدیای تورکیا و قەتەرەوە بەڕێوەدەچێت.”

جوبێر وتیشی، “سعودییە ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ دڵنیابوونەوە لە دووبارەنەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوەی کوشتنی خاشقچی.”

عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی سعودییە پێشنیاری تورکیایشی بۆ لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە کەیسی جەمال خاشقچی ڕەتکردووەتەوە.

لەسەر کوشتنی جەمال خاشقچی تا ئێستا ٢١ کەس دەستگیرکراون و ١١یان تۆمەتبارکراون و داوای لەسێدارەدان بۆ پێنجیان لەلایەن داواکاری گشتییەوە کراوە.

جۆرج گالۆوەی پەرلەمانتاری پێشووی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (ڕووسیا تودەی)ی ڕووسی دەڵێت، “لەوانەیە بەڵگە تۆمارییەکەی کوشتنی جەمال خاشقچی وێرانکارترین بەڵگەی سەدەی ٢١ بێت، کە تیایدا موحەمەد بن سەلمان خۆی بە سکایپ، پێش کوشتنی، لەگەڵ جەمال خاشقچی قسەی کردووە و دواتریش سەرۆکی نوسینگەی شازادەی سعودییە فەرمانی کوشتنی خاشقچی لە سکایپەوە داوە و وتوویەتی “سەری ئەو سەگەم (خاشقچی) بۆ بێننەوە.”

جۆرج گالۆوەی پەرلەمانتاری پێشووی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (ڕووسیا تودەی)ی ڕووسی دەڵێت: "لەوانەیە بەڵگە تۆمارییەکەی کوشتنی جەمال خاشقچی وێرانکارترین بەڵگەی سەدەی ٢١ بێت، کە تیایدا موحەمەد بن سەلمان خۆی بە سکایپ، پێش کوشتنی، لەگەڵ جەمال خاشقچی قسەی کردووە و دواتریش سەرۆکی نوسینگەی شازادەی سعودییە فەرمانی کوشتنی خاشقچی لە سکایپەوە داوە و وتوویەتی "سەری ئەو سەگەم (خاشقچی) بۆ بێننەوە."

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Friday, November 16, 2018

هەر دوێنێ وەزارەتی خەزانەی ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر ١٧ کەسی سعودیی کە سعود ئەلقەحتانی و موحەمەد ئەلعەتیبی و ماهیر موطرەب لەناویاندان.

گەمارۆکەی ئەمریکا ئەم کەسانە دەگرێتەوە، “سعود قەحتانی ڕاوێژکاری پێشووی دیوانی شاهانەی سعودییە، محمد ئەلعەتیبی کونسوڵی سعودییە لە ئیستانبوڵ، ماهیر موترەب عەقیدی پێشوو لە دەزگای هەواڵگریی سعودییە، مەنسور ئەباحسێن، نایف ئەلعەریفی، فەهد ئەلبەلەوی، مشعەل ئەلبستانی، ثائیر ئەلحەربی.ذعار ئەلحەربی، عەبدولعەزیز ئەلهوساوی، موستەفا ئەلمەدەنی، بەدر ئەلعەتیبی، خالید ئەلعەتیبی/خالید ئەلطیبی، سەیف ئەلقەحتانی، ترکی ئەلشەهری، وەلید ئەلشەهری، محمد ئەلزەهرانی و سەڵاح ئەلطەبیقی.”

سزاکەش بەپێی یاسای “ماگنیتسکى” دراوە کە ناوەڕۆکەکەى دژ بەو کەسانەیە کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن.

تورکیا ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ وێنەی جانتای ئەندامانی تیمە سعودییەکەی بڵاوکردەوە، کە خاشقچییان کوشت، کە تیشکی ئێکس ڕەی/ X Rayی لێداوە و ئاشکرایکرد کە ئەو ئامێرانەی تیمە سعودییەکە لەگەڵ خۆیان بردوویانەتە کونسوڵخانەی سعودییە لە ئیستانبوڵ (مەقەست، دەرزی، بێتەل، دەرزیگر یاخود مەکینەی دەرزی، ئەو ئامێری کارەباییەی کە پۆلیس بەکاریدەهێنێت دژی خۆپیشاندەر، و شتی تریش) لەناو جانتاکانیاندا بووە.

لەلایەکی ترەوە میدیاکانی ئەمریکا و کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی بڵاویانکردەوە، ئەمریکا تاوتوێی ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن بە تورکیا دەکات بۆئەوەی تورکیا واز لە کەیسی خاشقچی بێنێت یان لانیکەم کەیسەکە کەمێک سووکترکات لەسەر سعودییە.

لە بەرامبەردا بەرپرسێکی تورکیا بۆ ئێن بی سی ڕایگەیاندووە، “حکومەتی تورکیا وای نابینێت کە پەیوەندییەک لەنێوان کوشتنی خاشقچی و ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەندا هەبێت.”

پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیاش ڕایگەیاند، داوادەکەن کە ئەو کەسە ئاشکرابکرێت کە فەرمانی کوشتنی خاشقچی دەرکردووە.

ئەمڕۆش لە قەتەر و هاوکات لە هەردوو مزگەوتی نەبەوی لە مەدینە و مزگەوتی حەرام لە مەککە نوێژی غائیبی مردوو بۆ جەمال خاشقچی کرا.

ڕۆژی ٢ی ١٠ی ٢٠١٨ کاتژمێر ١ی دوانیوەڕۆ، جەمال خاشقچی بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوسەرگیریی چووە ناو کونسوڵخانەی سعودییە لە ئیستانبوڵ.

لە سەرەتادا و دوای چەند ڕۆژێک لە بێسەروشوێنبوونی، سعودییە ڕایگەیاند کە جەمال خاشقچی کونسوڵخانەی جێهێشتووە.

دواتر و لە ٢٠ی ١٠ی ٢٠١٨ و دوای ١٨ ڕۆژ لە دیارنەمانی سعودییە بە فەرمی دانی بەوەدا نا کە خاشقچییان لەناو کونسوڵخانەکەدا کوشتووە.

دواتر زیاتر لە ١٥ کەس بە تۆمەتی کوشتنی خاشقچی دەستگیرکران.

دواتر سعودییە ڕایگەیاند، بەهۆی دەمەقاڵەی نێوان کارمەندانی کونسوڵخانە و خاشقچییەوە شەڕ ڕوویداوە و خاشقچیش بەوهۆیەوە کوژراوە.

دواتر سعودییە جارێکیتر ڕایگەیاند، خاشقچی لەناو کونسوڵخانەکەدا هاواریکردووە و کارمەندێکی کونسوڵخانەش بەمەبەستی ڕێگریکردن لە هاوارکردنی دەستی خستووەتە سەر دەمی خاشقچی و خاشقچییش گیانی لەدەستداوە.

دواتر سکای نیوز بە پشتبەستن بە سەرچاوەی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند، تەرمی خاشقچی لەناو باخچەی ماڵی کونسوڵی سعودییە لە ئیستانبوڵ کە چەند سەد مەترێک لە کونسوڵخانەوە دوورە، دۆزراوەتەوە.

دواتر داواکاری گشتیی سعودییە چووە تورکیا بۆ لێپێچینەوە لەو پرسە و لەکاتی گەڕانەوەی چەرەسات و شیرینیی لە تورکیاوە بۆ سعودییە بردەوە.

ئەمڕۆ و دوای ٤٤ ڕۆژ داواکاری گشتیی سعودییە دانی بەوەدا نا کە تەرمی خاشقچی لەناو کونسوڵخانەی سعودییە لە ئیستانبوڵ پارچەپارچە کراوە و دواتر براوەتە دەرەوەی کونسوڵخانەکە.

کەیسەکەی خاشقچی ئێستا لە هەموو جیهاندا ناسراوە و دەسەڵاتی ئال سعودی لەسەر ئاستی جیهان نابوت و ناشیرین کردووە، بەتایبەتی محمد بن سەلمان، کە پەنجەی تۆمەتی هەموو لایەک بە ئاراستەی ئەون و هەندێکیش هەوڵی داپۆشینی کەیسەکە لانیکەم بۆ محمد بن سەلمان دەدەن، بەڵام پێناچێت داپۆشینەکەی ئەوەندە ئاسان و سادە بێت.

سعودییە لە ماوەی ڕابردوودا سێ جار سیناریۆی چۆنییەتی کوشتنی خاشقچی گۆڕیوە. دوێنێ داواکاری گشتیی سعودییە ڕایگەیاند، دوای دروستبوونی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە خاشقچی بە دەرزییەک بێهۆشکراوە و دواتر کوژراوە و پارچەپارچە کراوە.

پێشتر دوو سیناریۆی تر هەبوو بەم شێوەیە، یەکەمجار ڕایانگەیاند خاشقچی دوای دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵە کوژراوە (بەڵام ئەوکات باسی دەرزی بێهۆشکردن و دواتر کوشتنی تیا نەبوو).

دواتریش، سیناریۆی دووەمیان ئەوە بوو کە خاشقچی هاواریکردووە و یەکێک لە کارمەندەکانی کونسوڵخانەش دەستی خستووەتە سەر دەمی و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لێدوانەکانی داواکاری گشتیی سعودییە و عادل جوبێر:

Image may contain: one or more people

Image may contain: 1 person, text

Image may contain: 1 person

No automatic alt text available.

No automatic alt text available.

 

لێدوانەکانی تورکیا و بەرپرسانی:

Image may contain: 1 person

ئەمریکا و گەمارۆ بۆسەر ١٧ کەس:

Image may contain: text

Image may contain: text

Image may contain: text

 

ئەو بەڵگانەی تورکیا بڵاویکردوونەتەوە لەسەر جانتای تیمە سعودییەکە و تیشکی ئێکس ڕەی-ی لێداون:

Image may contain: text

No automatic alt text available.

فەتحوڵا گولەن:

Image may contain: text

Image may contain: text

نوێژی غائیب بۆ جەمال خاشقچی:

Image may contain: text

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close