جیهانی ئیسلامی

ئیسرائیل نازانێت چۆن شکستەکەی بەرامبەر بزوتنەوەی حەماس بشارێتەوە

شکستێک کە نە بە دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەشاردرێتەوە نە بە قسەکانی سەرۆک وەزیرانەکەیان.

بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ و دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئاڤیگدۆر لیبرمان وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، “دوژمنەکانمان (مەبەستی بزوتنەوەی حەماسە) لێمان پاڕانەوە بۆئەوەی ئاگربەستیان لەگەڵ بکەین و خۆیشیان ئەوە زۆر باش دەزانن.” ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئیسرائیل هەمووجارێک ئاگربەستی کردووە و ئاگربەستەکەشی شکاندووە، ئەمجارەش زۆر بە ئاشکرا دیاربوو کە خودی ئیسرائیل ئاگربەستی شکاند و هەوڵی جێبەجێکردنی گەورەترین پیلانی لە ناوجەرگەی غەززەدا دا.

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆکاری بەرگریکردن لە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی بە نهێنی ناوبرد، کە ناتوانێت ئاشکرای بکات.

لە وتەیەکدا بەبۆنەی ٤٥ ساڵەی کۆچی دوایی دەیڤید بنگۆریۆن یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە نەتەنیاهۆ ڕایگەیاند، بنگۆریۆن بڕیاری چارەنووسسازی داوە و هەندێکجاریش پێچەوانەی ڕای گشتی بووە، بەڵام دواتر بە تیپەڕبوونی کات زانراوە کە ئەو بڕیارانە ڕاست بوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەکاتی قەیرانەکان و بڕیاری چارەنووسساز لە بواری ئاسایشدا، ناکرێت جەماوەر ئاگادار بکرێن چونکە دەبێت هەندێک شت هەیە لە دوژمن بشاردرێتەوە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا دەربارەی ئاگربەستی ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس، نەتەنیاهو وتی، “سەرکردایەتی وڵات پشتیوانی لە بڕیارێکی ئاسان نەکردووە، بەڵکو بڕیاردانێکی ڕاست و دروست بووە، هەرچەندە قورسیش بێت و وردەکارییەکی نهیێنی بێت، هەر لەبەر ئەوەشە ناتوانرێت جەماوەر بەشداری پێبکرێت.”

ڕونیشیکردەوە، ناتوانن وردەکاری پلانەکانی ئیسرائیل ئاشکرا بکەن، بەڵام ئەوە ئیسرائیلە کە مەرج و کاتی گونجاو دیاریدەکات بۆ ئاسایش و ئارامی هاووڵاتییەکانی.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ ئاڤیگدۆر لیبرمان وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەستی لەکار کێشایەوە و ڕایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەکەی بەهۆی ئەو ئاگربەستەیە کە ئیسرائیل لەگەڵ غەززە کردوویەتی و ئاگربەستەکەشی بە “خۆبەدەستەوەدان” ناوبردووە، کە ئەمەش وەکو دانپیادانان بە شکستی ئیسرائیل لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.

لەلایەکی ترەوە بەشێک لە ڕۆشنبیرانی ئیسرائیل خۆیان لە تاوانەکانی ئیسرائیل بەرامبەر غەززە بێبەری دەکەن و بەشێک لە نوسەران و ڕۆژنامەنوسانی عەرەبیش بەرگریی لە ئیسرائیل و دژایەتی بزوتنەوەی حەماس دەکەن.

Image may contain: 9 people, people smiling

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close