جیهانی ئیسلامیدونیا

سەرۆک وەزیرانێکی پێشووی ئیسرائیل: من فەڵەستینیم

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی چەند چرکەییدا سەرۆک وەزیرانێکی پێشووی ئیسرائیل دەردەکەوێت کە دەڵێت، “من فەڵەستینیم.”

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا، کە وادیارە چاوپێکەوتنێک بێت، گوڵدا مائیر سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل دەڵێت، “من فەڵەستینیم، لە ١٩٢١ەوە تا ١٩٤٨ من هەڵگری پاسپۆرتی فەڵەستینی بووم.”

ڤیدیۆکەی گوڵدا مائیر:

گوڵدا مائیر سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیلەوە:"من فەڵەستینیم، لە ١٩٢١ەوە تا ١٩٤٨ من هەڵگری پاسپۆرتی فەڵەستینی بووم."

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Wednesday, November 14, 2018

بەڵام لە وتەیەکی تریدا هەر ئەو گوڵدا مائیرە دەڵێت “شتێک بەناوی فەڵەستینییەکان نییە،” دەشپرسێت “کەی دەوڵەتێک بەناوی دەوڵەتی فەڵەستین بهەبووە؟” دەشڵێت “ئەوان (فەڵەستینییەکان) بوونیان نەبووە.”

بەمەش دەردەکەوێت کە گوڵدا مائیر سەرۆک وەزیرانێکی درۆزن و دووڕوو بووە.

سەردەمێک شتێک نەبووە بە ناوی (ئیسرائیل) یاخود (ئیسرائیلی داگیرکراو) یان هەر شتێکی لەو شێوەیە، بەڵکو ئەوەی داگیرکرا فەڵەستین بوو، ئێستاش وای لێهاتووە کە وەکو خێر جێگەی فەڵەستینییەکان دەکرێتەوە و شوێنی یەکەم قیبلەی موسڵمانان بووە بە پایتەختی داگیرکارانی زایۆنی هاوردەی ڕۆژئاوا.

لە فیلمێکی مێژووییشدا دەردەکەوێت کە تێوەدۆر هێرزل دامەزرێنەری ئیسرائیل سەردانی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم دەکات و داوای خاک لە قودس دەکات بۆ جولەکەکان، بەڵام لەلایەن سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمەوە وەڵامێکی توندی دەدرێتەوە.

دیمەنێک لە فیلمەکە:

گفتوگۆیەکی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم و دامەزرێنەری ئیسرائیل!

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Saturday, October 27, 2018

ئەو ژنە، گوڵدا مائیر، لە ١٩٦٩ تا ١٩٧٤ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بووە، ئەم ژنە لە ١٨٩٨ لە کیڤ لە ڕووسیا لەدایکبووە و وەکو کۆچبەر چوونەتە ئەمریکا، لەوێ خوێندوویەتی و بووە بە مامۆستا، دوای هاوسەرگیریکردن لەگەڵ مێردەکەی لە ١٩٢١ هاتوونەتە فەڵەستین. لە ١٩٧٨ و لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە قودس کۆچی دوایی کردووە.

گوڵدا مائیر خاوەنی دوو خوشک بووە، باوکی ناوی مۆش مابۆڤیچ بووە، بەڵام زانیارییەکی ئەوتۆ لەبارەیەوە دەستناکەوێت و نازانرێت کەی و لە کوێ لەدایکبووە، هەروەها لەبارەی ڕەچەڵەکیشییەوە زانیارییەکی ئەوتۆ نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close