جیهانی ئیسلامی

غەززە.. ئیسرائیل شەش هاووڵاتی مەدەنی و فەرماندەیەکی سەربازیی بزوتنەوەی حەماسی کوشت

بەگوێرەی سەرچاوەکان، شەوی ڕابردوو شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسدا ڕوویداوە و فەرماندەیەکی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس و سەربازێکی ئیسرائیلی کوژراون و شەش هاووڵاتیی تری فەڵەستینییش بەهۆی موشەکبارانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە کوژراون.

تا ئێستا ڕوون نییە کە هۆکاری ئەو پێکدادانە لەناکاو و دەگمەنەی شەوی ڕابردوو چی بووە.

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینیش، ئەو شەش هاوولاتییە فەڵەستینییە کە کوژراون، پێنجیان سەر بە بزوتنەوەی حەماس بوون، هاوکات حەوت هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.

بەگوێرەی سەرچاوەکان یەکەیەکی ئیسرائیلی لەناو ئوتومبێلێکی مەدەنیدا بە درێژایی نزیکەی سێ کیلۆمەتر چوونەتە ناو غەززەوە و فەرماندەکەی بزوتنەوەی حەماسیان (بە ناوی نور بەرەکە) کوشتووە.

ڕووداوەکەش لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس بووە لە باشووری غەززە. دوای کوژرانی فەرماندەکەی حەماسیش تانک و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەکەیان (لە غەززە) بۆردوومانکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close