جیهانی ئیسلامی

تورکیا سنورێکی نوێی بۆ خێراتر گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ عەفرین کردەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، تورکیا بە فەرمیی سنورێکی نوێی بۆ خێراتر گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ عەفرین کردەوە.

ڕوهسار پێکجان وەزیری بازرگانیی تورکیا لەوبارەیەوە وتوویەتی، دەروازە سنورییەکە ناودەنرێت “چڵە زەیتون” و بە ناوی هەمان ئەو ئۆپراسیۆنانەوە دەبێت کە تورکیا بە هاوکاریی هێزە هاوپەیمانە ئۆپۆزسیۆنەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی عەفرین ئەنجامیدان.

پێشتر تورکیا ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە ڕێککەوتوون لەسەر کردنەوەی دەروازە سنورییەکە لە نزیک گوندی حەمام لە شارۆچکەی کوملو.

لەدوای کۆنترۆڵکردنی عەفرینەوە تورکیا پاڵپشتییە مرۆییەکانی بۆ هاووڵاتییانی عەفرین بەردەوامییان هەیە، کە ڕۆژی ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ کۆنترۆڵیکرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close