جیهانی ئیسلامیدونیاكــوردستان

سێ سەرکردەی پەکەکە لەلایەن ئەمریکاوە داواکراون

ئەمریکا ١٢ ملیۆن دۆلار پاداشتی دابینکردووە بۆ هەر کەسێک کە زانیاریی لەبارەی هەرسێ سەرکردەی پەکەکە (موراد قەرەیلان، جەمیل بایک و دوران کاڵکان) بدات.

بەگوێرەی پرۆگرامی (پاداشت بۆ دادگەری)ی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بۆ موراد قەرەیلان پێنج ملیۆن و بۆ جەمیل بایک چوار ملیۆن و بۆ دوران کاڵکان سێ ملیۆن دۆلار دابینکراوە بۆ هەر کەسێک کە زانیاریی ١٠٠٪ لەبارەیانەوە پێشکەش بکات.

Image may contain: 3 people, text

 

لەوبارەیەشەوە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاندووە، “ئەمریکا زۆر باش دەزانێت سێ سەرکردەکەی پەکەکە لەکوێن و ئەگەر بیانەوێت زۆر بە ئاسانی دەتوانن بیاندۆزنەوە، وە دەشزانن کە پەکەکە و یەپەگە هەمان شتن.”

هاوکات هولوسی ئاکار (خلوسی ئاکار) وەزیری بەرگریی تورکیاش ئەو کارەی ئەمریکای بە “ئەرێنی” ناوبردووە و ڕایشیگەیاندووە، “تورکیا پێیوایە کە ئەمریکا هەمان هەڵوێستی بەرامبەر یەپەگە دەبێت، چونکە یەپەگەش ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و هیچ جیاوازیی لەگەڵ پەکەکەدا نییە.”

ئاکار ئاماژەی بەوەش کردووە، تورکیا پێشبینی دەکات کە ئەمریکا چەک و جبەخانە نەنێرێت بۆ یەپەگە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە تا ئێستاش بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی باڵای حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان هیچ هەڵوێستێکیان لەوبارەیەوە نەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close