جیهانی ئیسلامیدونیا

ئەو هیندوسانەی موسڵمانێکیان بە زیندوویی سوتاند: یەک کاتژمێرمان پێبدەن کۆتایی بە موسڵمانان دێنین

ئەو هاوڵاتییە هیندوسەی کە موسڵمانێکی ٨٠ ساڵی هیندیی بە زیندوویی سوتاند ڕایگەیاند، “کاتژمێرێکمان پێبدەن کۆتایی بە موسڵمانان دێنین.”

دوای ئەوەی ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ موسڵمانێکی ٨٠ ساڵ بە ناوی زەینول ئەنساری لە سیتامارهی لە بیهارا لەلایەن ژمارەیەک هیندوسەوە هێرشی کرایەسەر، دواتر بە زیندوویی سوتێنرا.

ڕووداوەکە تا ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ نەک هیچ کاردانەوەیەکی جیهانیی نەبوو بەڵکو هیچ کاردانەوەیەکی ناوخۆییشی نەبوو، ئێستاش هێشتا جیهان لەبارەیەوە نەهاتووەتە دەنگ، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ و وێنەی کوشتنی ئەو پیاوە موسڵمانە بە شێوەیەکی دڵڕەقانە، چەند میدیایەک و چەند ئەکاونت و پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن، لەبارەیەوە قسەیان کرد.

بەگوێرەی سەرچاوەکان ئەو هیندوسانەی کە زەینول ئەنسارییان بە زیندوویی سوتاند دروشمی “یەک کاتژمێرمان پێبدەن؛ کۆتایی بە موسڵمانان دێنین”یان وتووەتەوە.

هاوکات دروشمەکانی تری هیندوتاڤا و دروشمی “پاکستان مورداباد”یشیان وتووەتەوە، کە “پاکستان مورداباد” بەو مانایە دێت کە پاکستانییەکان مرۆڤکوژن.

ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ش ئیسلامی نێت چەند زانیارییەکی لەبارەی ئەم ڕووداوەوە بڵاوکردەوە، بۆ خوێندنەوەی کلیک لێرە بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close