جیهانی ئیسلامیكــوردستان

لە کۆی ٣١ ئەندامی ئەمینداریەتی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان چوار ئەندامیان کوردن

دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە ئیستانبوڵ دەستیپێکرد و ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دەبێت، سەرۆکی نوێی یەکێتییەکە هەڵبژێردرا.

هاوکات لە کۆی ٣١ ئەندامی ئەمینداریەتی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، چوار ئەندامیان کوردن کە بریتین لە هەریەکە لە (پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی، پڕۆفیسۆر دکتۆر موحسین عەبدولحەمید، دکتۆر سەید ئەحمەد و مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی “کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە”).

دکتۆر سەید ئەحمەد عەبدولوەهاب پێنجوێنی جگە لە هەڵبژاردنی وەکو ئەندامی ئەمیندارییەتی یەکێتییەکە وەکو بەرپرسی نوسینگەی هەرێمی کوردستانی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانیش هەڵبژێردراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان دەستیپێکرد و یوسف قەرزاوی دەستهەڵگرتنی خۆیی لە پۆستی سەرۆکایەتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان هەڵگرت.

هاوکات دوێنێ دکتۆر ئەحمەد ئەلڕەیسونی مەغریبی بە سەرۆکی یەکێتییەکە هەڵبژێردرا.

کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە ئیستانبوڵ بە بەشداری زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ زانای موسڵمان بەڕێوەچوو، کە لە ٨٠ وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان کردبوو، ئەمەش گەورەترین ژمارەی بەشداریکردنی زانایان بووە لەسەر ئاستی جیهان لە دامەزراندنی یەکێتییەکەوە لە ساڵی ٢٠٠٤دا.

هاوکات بەشێکی بەرچاو لە زانایانی بەشداری کۆنگرەکە لە کورد پێکهاتبوون، لەوانەش “پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی، دکتۆر سەید ئەحمەد پێنجوێنی، مامۆستا ئەیوب عەلی، دکتۆر عومەر زەڵمی، مامۆستا سەڵاحەدین محمد بەهائەدین، پڕۆفیسۆر دکتۆر موحسین عەبدولحەمید، مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی ‘خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان’ و چەندین زانای تری کورد.”

وێنەی هەریەکە لە پڕۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی، دکتۆر موحسین عەبدولحەمید، دکتۆر سەید ئەحمەد و مامۆستا عەبدولڕەحمان پیرانی “کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە”:

Image may contain: 3 people, beard

دکتۆر عومەر زەڵمی و سەرۆکی نوێی یەکێتییەکە:

Image may contain: 3 people, people smiling, people sitting

وێنەی بەشداربووان و ئەندامانی یەکێتییەکە:

Image may contain: 3 people, people standing, hat and closeup

Image may contain: 7 people, people smiling, people sitting

Image may contain: 1 person

Image may contain: 4 people, people smiling, people sitting

Image may contain: 3 people, people standing

Image may contain: 3 people, people standing

Image may contain: ‎‎6 people, ‎including ‎د.أیوب علی زەڵمی‎‎‎, people smiling, people standing, sky and outdoor‎

(تێبینی/ وێنەکان و بەشێک لە زانیارییەکان لە ئەکاونتی دکتۆر عومەر زەڵمی وەرگیراون)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close