جیهانی ئیسلامی

باوکی تاڵیبان تیرۆر کرا

ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ مەولانا سەمیعول حەق لە ماڵەکەی خۆیدا بەر چەقۆ درا و تیرۆر کرا.

دوای تیرۆرکردنیشی تەرمەکەی لەناو جێگەکەیدا دۆزرایەوە کە تەرمەکەی خەڵتانی خوێن بووبوو.

مەولانا کە بە “باوکی تاڵیبان” ناسرابوو، چەندین سەرکردەی بزووتنەوەی تاڵیبان لەسەر دەستیدا پەروەردە بوون.

کوڕەکەی سەمیعول حەق بەناوی “مەولانا حەمیدول حەق” لەبارەی کوژرانی باوکییەوە وتوویەتی، لەکاتێکدا باوکی لە ژوورەکەی خۆیدا پشووی داوە، بەر چەقۆ دراوە.

کوڕەکەی سەمیعول حەق وتووشیەتی، “شۆفێرەکەی باوکم بە ناوی حەقانی چووەتە دەرەوە و، لەکاتی گەڕانەوەیدا بینیویەتی کە مەولانا سەمیعول حەق لە جێگەکەی خۆیدا کەوتووە و خەڵتانی خوێن بووە.”

مەولانا سەمیعول حەق تەمەنی نزیکەی ٨٣ ساڵ دەبوو، لە باکوری خۆرئاوای پاکستان قوتابخانەیەکی ئیسلامیی بەڕێوەدەبرد.

مەولانا لە ١٩٨٥ تا ١٩٩١ ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی پاکستان بووە و لە ١٩٩١یش تا ١٩٩٧ لە هەمان ئەنجومەن ئەندام بووە.

دەیان هەزار خوێندکاری شوێنکەوتووی بوون و لەسەر دەستیدا پەروەردە بوون، لەوانەیە نوێژی مردووی سەر تەرمەکەی سەلمێنەری ئەوە بێت کە سەمیعول حەق چەندە لە دڵی خەڵکیدا جێگای خۆی کردووەتەوە.

چەندین قوتابیش بە شێوەی جۆراوجۆر باس لە ڕابردووی سەمیعول حەق دەکەن، موفتی حەمزە یەکێک لە قوتابییەکانی دەڵێت “بەخشینی مەولانا لەڕووی دینی و جیهادەوە باس ناکرێت.” قاری عەبدوڵا یەکێکی تر لە قوتابی و شوێنکەوتووانی مەولانا لەبارەی مەولاناوە وتوویەتی “ئەو پیاوێکی نائاسایی بوو.”

نوێژی مردوو لەسەر تەرمی مەولانا:

#پاکستاننوێژی مردوو لەسەر تەرمی مەولانا سەمیعودین حەق، کە ڕۆژی هەینی ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ماڵەکەی خۆیدا بە چەقۆ خەڵتانی خوێن کرا و تیرۆرکرا.#تاڵیبان

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Monday, November 5, 2018

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close