دونیا

ترەمپ بۆ سوپاکەی: وا ڕەفتار لەگەڵ کۆچبەرانی بەردهاوێژ بکەن وەک ئەوەی تفەنگیان پێیە

ڕێک هاوشێوەی بڕیارەکانی حکومەتی ئیسرائیل بەرامبەر خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە کە وەڵامی بەرد بە فیشەک بدەنەوە.

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەهۆی شەپۆلی بەرفراوانی کۆچبەران لە سنوری مەکسیک-ئەمریکاوە بە ئاراستەی ئەمریکا، حکومەتی ئەمریکا فەرمانی بە زیاتر لە پێنج هەزار و ٢٠٠ سەرباز کرد کە بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە بچنە سنور، دۆناڵد ترەمپ فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کرد کە “وا ڕەفتار لەگەڵ کۆچبەرانی بەردهاوێژ بکەن وەک ئەوەی تفەنگیان پێبێت،” ئەمەش بەو مانایە دێت کە وەڵامی بەرد بە فیشەک بدرێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە زیاتر لە حەوت هەزار سەربازی چالاک ڕەوانەی باشوری خۆرئاوای سنوری ئەمریکا-مەکسیک دەکەن، ترەمپیش دەڵێت ژمارەی سەربازەکان لەوانەیە تا ١٥ هەزار سەرباز بڕوات.

ناردنی ئەم هێزە و ئەم لێدوانانەی بەرپرسان و دەزگاکانی ئەمریکا پێش هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکا بوو، پرسیار ئەوەیە کە ئایا لێدوانەکان تەنیا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بوون یان هەڕەشەی کۆچبەرانی مەکسیک لە سنوری ئەمریکا جددییە و ڕێوشوێنەکان بەردەوامییان دەبێت؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close