جیهانی ئیسلامیدونیا

هیندستان.. موسڵمانێک بە زیندوێتی سوتێنرا

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، پیاوێکی موسڵمان ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لەلایەن ژمارەیەک هیندوسەوە بە شێوەیەکی دڕندانە لێیدراوە و دواتریش بە زیندوویی و بە بەرچاوی هەمووانەوە سوتێنراوە.

ماڵپەڕی (ذە کوینت) لەوبارەیەوە نوسیویەتی، ڕووداوەکە لەلایەن میدیاکانەوە نەخراوەتەڕوو و گرنگیی پێ نەدراوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، هیندوسەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی موسڵمانەکان و دواتریش بەوهۆیەوە ئەو پیاوە موسڵمانە کە ناوی زەینول ئەنساری بووە بە شێوەیەکی دڕندانە لێیدراوە و بە زیندوویی سوتێنراوە.

زەینول ئەنساری تەمەنی ٨٠ ساڵ بووە و، لە ماڵی کچەکەیەوە گەڕاوەتەوە بەرەو ماڵەوە. لە ڕێگەیدا بۆ ماڵەوە لەلایەن ژمارەیەک هیندوسەوە هێرشیکراوەتە سەر و لێیدراوە و سوتێنراوە.

ئەو تەرمەش سوتێنراوەش کە دوای دوو ڕۆژ لە ڕووداوەکە دۆزراوەتەوە، دەرکەوتووە تەرمی ئەنساری بووە، ئەمەش دوای ئەوەی پۆلیس ناوی ئەنساریی لە لیستی کەسە ونبووەکاندا تۆمارکردبوو.

پۆلیس لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئەنساری بەشداری پێکدادانەکان نەبووە بەڵام کاتێک بەوێدا تێپەڕیوە لەلایەن هیندوسەکانەوە کراوەتە ئامانج.

هەرچەندە ژمارەیەک کەس، کە بە ٣٨ کەس ئاماژەی پێکراوە، دەستگیرکراون، بەڵام پێناچێت هیچ ڕێوشوێنێک بەرامبەریان بگیرێتەبەر، چونکە لە ماوەی ڕابردوودا و سەرەڕای ئەوەی بکوژی موسڵمانێک دیار و ئاشکرابوو، بەوەی کە خۆی ڤیدیۆی کوشتن و سوتاندنی موسڵمانەکە تۆماردەکات، بەڵام دوای ماوەیەک ئازادکرا و بۆ نوێنەرایەتی خەڵکیش پاڵێورا.

وێنەکان:

Image may contain: one or more people and outdoor

Image may contain: one or more people and outdoor

Image may contain: one or more people, people standing and outdoor

Image may contain: one or more people and people standing

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close