كــوردستان

دەمیرتاش خۆی فێری زمانی کوردی دەکات

لە نامەیەکدا کە هەفتەی ڕابردوو سەڵاحەدین دەمیرتاش بڵاویکردەوە، تیایدا باس لەوە دەکات کە هەوڵدەدات خۆی فێری زمانی کوردی بکات.

دەمیرتاش لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “ئێستا لە زیندان بە جۆشوخرۆشەوە هەوڵدەدەم خۆم فێری زمانی کوردی بکەم و لەو بوارەشدا بەرەوپێشچوونی بەرچاوم بەخۆمەوە بینیوە.”

ئەمەش لەکاتێکدایە کە سەڵاحەدین دەمیرتاش نازانێت نە بە زمانی کوردی بنوسێت و نە قسەشی پێ بکات، لەکاتێکدا سەرۆکی پارتێکە، وەک خۆیان دەڵێن بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی کورد دروستکراوە. هاوکات پارتەکەی دەمیرتاش کە هەدەپە-یە بە پارتێکی نزیک لە پەکەکە دادەنرێت کە لە لیستی تیرۆری ئەوروپا و ئەمریکادایە.

دەمیرتاش خۆشحاڵی خۆی بۆ بڕیاری پارتەکانی باکوری کوردستان بۆ خەباتی پێکەوەیی دەربڕیوە و بەبێ ئەوەی باسی بواری ئاینیی بکات رایگەیاندووە، پێویستە زمانی کوردی لە باکوری کوردستان لە بوارەکانی پەروەردە و ئابوری و سیاسی و ژیانی کۆمەڵایەتیدا بەکاربهێنرێت و بەبێ ئاستەنگ و کێشە کاری پێبکرێت.

ئەو پارتە کوردیانەی کە بڕیاری کار و خەباتی پێکەوەییان داوە لە نۆ پارت و لایەنی نائیسلامی و عەلمانی پێکدێن و، جێگەی حزبی ئیسلامیی هودا پار-یان نەکردووەتەوە لەناو خۆیاندا.

لە ماوەی ڕابردووشدا لەلایەن پەکەکەوە دەیان ئەندامی هودا پار کوژراون، ئەمەش بە بیانوی جۆراوجۆر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close