جیهانی ئیسلامی

یەمەن.. هەموو ١٠ خولەکێک منداڵێک دەمرێت

ڕێکخراوی یونیسێف لە دوایین ڕاپۆرتیدا بڵاویکردووەتەوە، ٤٠٠ هەزار منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ مەترسیی لەبرسا مردنیان لەسەرە و، هەموو ١٠ خولەکێکیش منداڵێک بەهۆی نەخۆشیگەلێکەوە دەمرن کە نەخۆشییەکان دەتوانرێت چارەسەر بکرێن.

بەپێی ئەو ئامارەی یونیسێفیش بێت، لە شەو و ڕۆژێکدا (واتە لە ٢٤ کاتژمێردا) لە یەمەن ١٤٤ منداڵ بەهۆی نەخۆشییەوە دەمرن، کە بە گشتی نەخۆشییەکان بەهۆی برسێتییەوە بڵاوبوونەتەوە، کە هۆکاری برسێتییەکەش گەمارۆی توندی سعودییە و هاوپەیمانەکانیەتی بۆسەر یەمەن.

یونیسێف لە دوایین ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار منداڵ لە یەمەن بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.

یونیسێف ئاماژەی بەوەش کردووە، خواردنی ٢٩ ملیۆن کەس لە یەمەن ناسەلامەتە.

سعودییە پێشتر لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا زیاتر لە ترلیۆنێک دۆلاری (واتە زیاتر لە ١،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ دۆلار) بە ئەمریکا داوە، ئەمەش بەناوی کڕینی چەک و پرۆژە و شتی هاوشێوەی ترەوە. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش بە ئاشکرا سعودییەی بە مانگایەکی شیردەر ناوبردبوو، کە ئەگەر شیری تیا نەمێنێت ئەوا سەریدەبڕن.

ئەمەل حسێنی تەمەن ٧ ساڵیش لە یەمەن چەند ڕۆژێک بەر لە ئیستا بەهۆی برسێتییەوە گیانی لەدەستدا، کە وێنەی ئەمەل بووە هۆی ئەوەی چاوی جیهان تا ڕاددەیەک بخاتە سەر دۆخی نالەباری یەمەن.

مەریەم عەلی دایکی ئەمەل حسێن کە بەهۆی برسێتییەوە گیانی سپارد بە گریانەوە بە تەلەفۆن وتی، “دڵم زیزە، ئەمەل هەمیشە زەردەخەنەی دەکرد، ئێستاکەش نیگەرانی منداڵەکانی ترمم.”

وێنەی ئەمەلی ٧ ساڵان، کە بەهۆی برسێتییەوە گیانی سپارد:

Image may contain: 1 person, sitting and closeup

 

لەلایەکی ترەوە کەناڵی عەرەبییەی سعودی هەڵمەتێکی بە هاشتاگی (#اعادة_الامل) ڕاگەیاندووە، لەکاتێکدا نەک ڕۆژانە، بەڵکو چەند خولەک جارێک ئەمەلەکان بەهۆی گەمارۆی خاوەنی کەناڵەکە و خاوەنی خاوەنی کەناڵەکەوە گیان دەسپێرن.

هەڵمەتی (#اعادة_الامل)ی کەناڵی عەرەبییەی سعودیی:

Image may contain: 2 people

 

تا ئێستا و بەهۆی گەمارۆکانی سعودییەوە زیاتر لە ١٠٠ هەزار منداڵی یەمەن لە برساندا گیانیان لەدەستداوە و دوایین ئاماریش ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لە ١٠ هەزار کەس بەهۆی جەنگەوە کوژراون، بەڵام ئامارەکان زۆر لەمانە زیاترن و تا ئێستا ئاماری نوێ نەخراوەتەڕوو.

Image may contain: 2 people, people sitting

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close