جیهانی ئیسلامیدونیا

شازادەی سعودییە: جەمال خاشقچی ئەندامێکی ئیخوان موسلیمینە و ئیسلامییەکی ترسناکە

بەگوێرەی سەرچاوەکان، محمد بن سەلمان شازادەی سعودییە چەند ڕۆژێک بەر لە کوشتنی جەمال خاشقچی بە جارید کوشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ و جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکای وتووە، “جەمال خاشقچی ئەندامێکی ئیخوان موسلیمینە و ئیسلامییەکی ترسناکە.”

ئەوەش لەکاتێکدایە کە سعودییە و هاپەیمانەکانی ئیخوان موسلیمینیان خستووەتە لیستی تیرۆرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمریکاش، کە جۆن بۆڵتن یەکێکیان بووە، ماوەیەکی زۆرە دژایەتیی ئیخوان موسلیمین دەکەن و لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ویستوویانە وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی (ئیخوان موسلیمین) بخەنە لیستی تیرۆرەوە.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستیش لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، جەمال خاشقچی کەسێکی توندڕەو نەبووە و ئەندامی ئیخوان موسلیمینیش نەبووە و بە هیچ شێوەیەکیش کەسێکی ترسناک نەبووە و ئەوەی لەوبارەیەوە دەوترێت “بێمانایە.”

عەبدوڵڵا سەلمان ئەلعۆدە، کوڕی سەلمان ئەلعۆدە، لەبارەی ئەو داواکاری گشتییەی سعودییە کە نێردرا بۆ تورکیا بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی جەمال خاشقچی ڕایگەیاند، “ئەو داواکاری گشتییەی سعودییە کە نێردرا بۆ تورکیا بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی کوشتنی خاشقچی، هەمان ئەو کەسەیە کە داوای دەرکردنی فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ باوکم کرد.”

عەبدوڵا سەلمان ئەلعۆدە (کوڕی سەلمان ئەلعۆدە):"ئەو داواکاری گشتییەی سعودییە کە نێردرا بۆ تورکیا بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی کوشتنی خاشقچی، هەمان ئەو کەسەیە کە داوای دەرکردنی فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ باوکم کرد."داواکاری گشتی دوای چوونی بۆ تورکیا بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی خاشقچی، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ سعودییە چەرەسات و شیرینیی تورکی کڕی و بردیەوە بۆ سعودییە.

Posted by ‎ئیسلامی :: eslami‎ on Sunday, November 4, 2018

پێشتریش داواکاری گشتی سعودییە دوای چوونی بۆ تورکیا بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی خاشقچی، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ سعودییە چەرەسات و شیرینیی تورکی کڕی و بردیەوە بۆ سعودییە.

لەلایەکی تریشەوە بنیامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای زیاتر لە یەک مانگ لە ڕووداوی کوشتنی جەمال خاشقچی ڕایگەیاند، “ڕووداوی کونسوڵخانەی سعودییە لە ئیستانبوڵ ترسناک بوو، بەڵام سەلامەتی و جێگیریی سعودییە بۆ سەلامەتی جیهان و ناوچەکە زۆر گرنگە.”

لەلایەکی ترەوە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا نوسەرێکی سعودیی بەناوی تورکی ئەلجەسیر لە زیندانەکانی سعودییە و لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕووداوەکە لە سعودییە و لەناو زیندانەکانی سعودییەدا بووە، هیچ دەنگدانەوەیەکی نەبوو.

وێنەی تورکی ئەلجەسیر نوسەری تیرۆرکراوی سعودی:

Image may contain: 1 person

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close