دونیا

ئێرلەندا.. گۆرانیبێژێک دوای موسڵمانبوونی لەلایەن دژە ئیسلامەکانەوە بە توشبوون بە نەخۆشی دەروونی تۆمەتبار دەکرێت

دوای ئەوەی شینەید ئۆکۆنەر گۆرانیبێژی دیاری ئێرلەندی (یاخود، سینەید ئۆکۆنۆر) لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا موسڵمانبوونی خۆیی ڕاگەیاند، لە ئێستادا ئەوانەی دژی ئیسلام و موسڵمانانن دەڵێن کە ئۆکۆنەر تووشی “نەخۆشیی دەروونی” بووە.

میدیایەکی ڕاستڕەوی توندڕەوی کەنەدی بە ناوی (ذە ڕیبێڵ میدیا) هێرش دەکاتە سەر شینەید ئۆکۆنەر (سینەید ئۆکۆنۆر) و دەڵێت کە شینەید کەسێکی خۆشەویست بووە بەڵام ئێستا پێویستی بە یارمەتی هەیە و “توشی نەخۆشیی دەروونی” بووە.

میدیاکە دەشڵێت، “موسڵمانبوونی شینەید جێگای پێکەنین نییە و جێگای نیگەرانییە و ترسناکە،” بەڵام نیگەرانیی و ترسناکیی موسڵمانبوونی شینەید پێدەچێت تەنیا هۆکارەکەی ئەوە بێت کە بووبێتە هۆی مەترسیی بۆسەر بیروباوەڕی پووچی ئەوان.

میدیا ڕاستڕەوە توندڕەوە کەنەدییەکە دەشڵێت، “دوعا بۆ شینەید ئۆکۆنەر بکەن، چونکە ئەو نەخۆشە.”

هاوکات لە یەکێک لە پۆستەکانیدا دوێنێ شینەید (کە بە قسەی دژە ئیسلام و موسڵمانان تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە) نوسیوویەتی “ئیسلام نهێنیی دڵخۆشیی تیادایە، خەڵکی پارە ناپەرستن کاتێک دڵخۆشن.”

بەکارهێنەرێکی فەیسبووکیش دەنوسێت، “بەش بە حاڵی خۆم، هیوادارم ئەو نەخۆشییە (نەخۆشیی ئیسلام و موسڵمانبوون) زیاتر لێم پیسکات.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close