دونیا

ئەمریکا.. دوای ئەوەی لە پەرستگایەکی جوولەکە ١١ کەس لەلایەن چەکدارێکەوە کوژران، موسڵمانان هاوکاریی داراییان بۆ قوربانیان کۆکردەوە

لە ماوەی چوار ڕۆژدا موسڵمانانی ئەمریکا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار دۆلاریان بۆ قوربانیانی ڕووداوی تەقەکردنی پەرستگاکەی جولەکەکان لە پیتسبەرگ کۆکردەوە.

ئەو کەسەی کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا ١١ کەسەکەی لەو پەرستگایە (یاخود لە نزیک ئەو پەرستگایەی جولەکەکان) کوشت، وتوویەتی “دەمەوێت هەموو جولەکەکان بمرن.”

ئەگەر ئەو کەسەی کە ئەم کارەی کرد، نەک موسڵمان یاخود بەناو موسڵمان بووایە، بەڵکو ئەگەر تەنانەت ناوەکەی ناوێکی ئیسلامی بووایە ئەوا جیهان و میدیاکانی جیهان بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر باسکردنی پرسەکە بەردەوام دەبوون، بەڵام کاتێک کەسەکە پەیوەندی بە ئیسلام و موسڵمانانەوە نییە هەر زوو پەردەپۆش دەکرێت.

٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ش نۆ ساڵ بەسەر کوژرانی ئیمام لوقمان ئەمین عەبدوڵا لەلایەن (ئێف بی ئای)ەوە تێپەڕی، کە تەرمی ئیمام لوقمان بە دەستی بەستراو دۆزرابووەوە و ٢١ فیشەکی پێوە نرابوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە هاوکات سەگێکی (ئێف بی ئای) بە هێلیکۆپتەر گواسترابووەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ئیمام لوقمان وێنەی وا لەپێش چاوی خەڵکی کێشرابوو کە موسڵمانێکی ڕادیکاڵی توندڕەو و توندوتیژە، و هەڕەشەیە بۆ سەر کۆمەڵگا، پێش ئەوەی بە تاوانێکی لەو جۆرەش تاوانبار بکرێت کوژرا.

ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمیش ئەمریکا پێنج هەزار و ٢٠٠ سەربازی ڕەوانەی سنوری وڵاتەکەی لەگەڵ مەکسیک کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچبەرانی مەکسیکی لە سنوری ئەمریکا و ڕێگریکردن لێیان لە چوونە سەر خاکی ئەمریکا و، دۆناڵد ترەمپیش کاروانی کۆچبەرانی لە مەکسیکەوە بۆ ئەمریکا بە “داگیرکاری” ناوبرد و وتیشی “هێزی سەربازی زیاتر بەڕێوەیە.”

ئەم جوڵە سەربازییەی ئەمریکا بە خێراترین جوڵەی سەربازی ناودەبرێت لەدوای بومەلەرزەکەی هایتی لە ساڵی ٢٠١٠، کە بەهۆیەوە هەزاران کەس لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا گەیشتنە ئەمریکا.

وێنەی کاروانی کۆچبەران لە مەکسیکەوە بەرەو ئەمریکا:

Image result for Migrant caravan in Mexico en route to the US – in pictures

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close